گۆڕاڵە مێرگە، گیواو سالمە، گیا سالمە، سارمە، گوڵێکە لە بنەماڵەی Orchideceae.
گوڵێکی بە پنچی نێو دەشتایی و مێرگۆڵەکانە، لە نبن لاسکەکەیەوە چەند گەڵای پان بێ پەڵە و هێڵی هەیە. بە لاسکەکەوەیەوە لە سەرترەوە یەک دوو گەڵاتیر بە روواون. لە پۆپەی نێرتکەکەوە گوڵێکی پڕ و درێژی هەیە کە کۆمەلێک گوڵی چووکە بە رەنگەکانی سوور و مەیلەو سوور، سپی، زەرد، پەموویی و بەنەوش و رەنگی تر دایانپۆشیوە.
ئەم گیایە لە قەیمەوە بۆ دەرمان بەکار دێ، بەڵام لەبەر ئەوەی جۆرەها قەندی وەک موتوساکرید، پلی ساکارید و دی ساکارید و جۆرەها پروتئین و مادەی بەکەڵکی جۆراوجۆر بۆ دەرمان و بۆ دروست کردنی کەیک و شیرینی و بەستەنی کەڵکی لێ وەردەگیردرێ. بەکارهێنانی وەک دەرمان بۆ مندالانی ساوا زۆر بەکەڵکە.