گیایەکی یەکساڵانە لە تیرەی Leguminosae کە بە قەد دار و گیان دەوروبەریدا هەڵدەچێ. گەڵاکانی پانن و لە سێ گەڵاچکەی دیکە پێکهاتوون و شێوازیان هێلکەییە و نووک تیژن. گوڵ و شکۆفەکەی سپی یان پەمەییە، بەرەکەشی لە ١٠ تاکوو ٣٠ سانتیمیتر درێژە.