ویرۆڵ، جۆرێک دار بی یە لە بنەماڵەی Salicaceae کە لە چۆم و لێوار ئاوەکانی کوردستاندا لەو شوێنانەی کەش و هەوای خۆشی هەیە دەڕوێ و زۆر شۆخ و شەنگیشە. لە کوردەواریدا گەڵای ئەم دارە بۆ دەرمانی دژی رۆماتیسم و هێندیک نەخۆشی دیکەی ژێر پێست بکار دێنن. کچان و ژنانیش بە گەڵا کوتراوەکەی قژ و زوڵفیان دەشۆرن بۆ ئەوەی قژیان جوان و بە هێز و درێژتر بێ.
سەیری بی و داربی بکە.