گیا گروێس، گیاگورێس، وژ. گیایەکی یەکساڵەیە لە تیرەی "پەنێرۆکەکان" (Malvaceae) بەرگوواڵە لە شوێنگەڵێکی کوێستانی و گەرم و شێداردا بۆ وەدەست هێنانی فیبرێکی نەرم لە توێکڵی لاسکەکەی، دەیچێنن و پەروەردەی دەکەن. بەرێک دەگرێ وەک کەپسول وایە زۆر چەورە و بۆ دەرمان بەکاری دێنن.
سەیری بەرگوواڵە و گیاگرویس بکە.