دار وەن، دار جاچکە، دار قسقەوان.دارێکی لێرەوارەکانی کوردستانە لە تیرەی "پستهییهکان"ه Anacardiaceae و گوڵی هێشووی نێرەکانی کە لە ٥ تا ١٢ سانتیمیتر و مێینەکانی لە ٧ تا ١٥ سانتیمیتر درێژن. میوەیەک دەگرێ کە پێی دەڵێن قزاوان یان قسەقەوان کە گەورەییەکەی لە ٥ تا ٨ میلیم و پانیەکەی لە ٤ تا ٦ میلیم دەبێ، لە سەرەتادا رەنگی پەموویی، دوایە سوور و پاشتریش لە کاتی گەیشتوویدا سەوزە.
بەرەکەی بە نەگەیشتووی لە نێو دۆ دەکەن و بە گەیشتووی وەک پەستە دیتووکێن یان لە نێو ئاجیلی دەکەن. لە دارەکەشی کە پێی دەوترێ "وەن" یان دارەوەن یان دارەبەن بنێشتی کوردی دروست دەکرێ.