گیا خومار، دەرمانە دڵە، گیامەنگە، زەنگە گوڵ، گوڵێکی زۆر جوانە لە تیرەی "Scrophulariaceae" کە بۆ دەرمان دەشێ.
ئەم گیایە تەمەنی ٢ یان سێ ساڵانە، بە کوڵکێکی نەرم داپۆشراوە، باڵای لە ٥٠ تا ١٦٠ سانیتیمیتر بەرز دەبێ و لە دەشت و دەرە نێو دارستانەکاندا دەڕوێ. تۆوەکانی دوای ئەوەی لە نێو توودانەکەدا هاتنە دەرەوە پاییزان دەست بە چەکەرە کردن دەکەن و سەرەتای بەهار گەڵا دەکەن و ساڵی دووهەم کە زیاتر گەورە دەبن لە نێوەراستەوە ٢٠ تا ٣٠ سانتیمیتر دەبن. گوڵەکانیشی لە نێوان دوایین مانگی بەهار و یەکەم مانگی هاویندا بە کۆمەڵ لە سەر لقەکانیەوە دەڕوێن و رەنگیان سوور، ئەرخەوانی و خاڵی قاوەییان تێدایە و لە شێوازدا لە ئەنگوسەوانە دەچن.
بە سوێدی پێی دەڵێن Fingerborgsblomma.
بە ئاڵمانی پێی دەڵێن Roter Fingerhut.
سەیری کاسە گوڵ بکە.