یونجە، ڕووه‌کێکه له تیره‌ی "په‌پووله‌ییه‌کان" Popillonacées و له ده‌سته‌ی "شه‌وه‌ریه‌کان" Lotées که هه‌ر وه‌کوو شه‌وه‌ر ده‌یبڕن، تاکوو ١ میتر به‌رز ئه‌بێ، گه‌ڵای ناسک و سێ په‌ڕه، گوڵه‌کانی ڕه‌نگیان وه‌نه‌وشه‌ییه و جار‌و باریش زه‌ردن، به‌ڵام زۆر به‌هێزه و هاوین تاکوو پاییز سێ چوار جاران دیبرڕنەوە و له گشت ئاڵفێک باشتره و ماڵات چاکی ده‌خوا و گوشتی پێ دەگرێ. ئه‌گه‌ر له زه‌ویی باش‌دا بیچێنن له ٤ تاکوو ١٠ ساڵان ده‌ڕوێته‌وه. به‌ره‌که‌ی له شه‌یتانۆکه‌یه‌کی پێچ پێچ ده‌چێ که سێ جار پێچی خواردووه و تۆوه‌که‌ی که له لووبیای چووکه ده‌چن له‌وێدان. ئه‌و تۆوه‌ی که ڕایده‌گرن بۆ چاندنی سالآنی داهاتوو، نابێ له ٢ ساڵ زیاتر بمێنێته‌وه و ڕه‌نگیشیان ده‌بێ قاوه‌ییه‌کی ڕووناک بێ، ئه‌و تۆوه‌ی که ڕه‌نگی ڕه‌ش بووه‌ته‌وه، باش نییه و ئه‌وه نیشانه‌ی تێکچوونییه‌تی و هێزی هه‌وه‌ڵی خۆی له ده‌ست داوه. ئه‌م ڕووه‌که چه‌ند جۆری هه‌یه. ئه‌مه‌ش جۆرێکی ٢ ساڵانه‌یه Medicago lupulia. وێنجه که تازه ده‌چێندرێ به داس ده‌یپه‌ڕێنن بۆ ئه‌وه‌ی پنچ و قۆپه‌نی قه‌وی بێ، به‌م کاره‌ش ئه‌ڵێن داس په‌ڕێن کردن یان به داس په‌ڕاندن. وێنجه‌ی دوایین به‌ره‌که‌ی ناگاته گوڵکردن و کورته باڵایه "پێوره"ی پێ ئه‌ڵێن. به فه‌رانسه‌یی زیاتر له ٤ ناوی هه‌یه که ئه‌مه یه‌کێکیانه Luzerne.
. جۆرێک وێنجە کە لە کوردستاندا دەڕوێ، وێنجە هەردیلێ (وێنجە کێویلە) یە.
سەیری یۆنجە بکە.