بەنۆش، وەنۆشە، به‌نه‌وشه‌ی به بۆن, بەنەوشە، گوڵێکی زۆر جوانە لە بنەماڵەی Violaceae و بە چەندین رەنگ بەتایبەتی بەنەوش هەیە و لەبەر رنگی گوڵەکەی ئەم ناوەشی پێدراوە. لە مێژە وەنەوشە وەک دەرمان بەکار دێ. زۆر جوانە هەر بۆیە لە هۆنراوەی هۆنەرانی کوردا جێگایەکی تایبەتی هەیە.
جۆرێک وەنەوشە هەیە پێی دەڵین Viola tricolor کە هاوکات سێ رەنگی هەیە هەر بۆیە ئەو ناوەشیان لێ ناوە.
خه‌ت و زاری که باسی که‌وته گـــوڵزار
که‌چ ئه‌ستۆ ما وه‌نه‌شه، غونچه دڵ ته‌نگ
"مه‌حوی"
گیانه وه‌نه‌وشه‌و چنوور له‌گه‌ڵ گـــوڵ
سه‌ودای دیده‌نی تۆیان که‌وتـــــــه دڵ
چنوور له کێوان، وه‌نه‌وشه له چــــه‌م
گوڵ له گوڵستان یه‌کیانگرت سه‌رجه‌م
هاتنه‌لام ووتیان: تۆ رابه‌رمان بــــــه
ئه‌مه‌مان بۆ بکه و تاجی سه‌رمان بـه
ئه‌وا هه‌رسێکم به‌ستن به ده‌ستــــــــه
هاتنه خزمه‌تت به ده‌ستی به‌ستـــــــه
هه‌ریه‌ک به‌ڕه‌نگێ مه‌رامی پێتــــــه
بۆ نیازی خۆی خاکی به‌رپێتـــــــــه
چنوور بۆ زڵفت لوولو په‌شێــــــــوه
وه‌نه‌وشه مل که‌چ خاڵی لای لێــــوه
گوڵ که نازکی گۆنای تۆی دیـــــوه
چقڵی خۆی له‌ژێر پێی هه‌ڵچه‌قیــــوه
تۆ پایه به‌رزی شای شیرین ئه‌نـــدام
با له سایه‌تا بگه‌ن به مــــــــــــه‌رام
"پیره‌مێرد"
بە فەرانسەیی Violette و جۆرە بۆنجۆش و کێویەکەی Violette odorante و Violette des haies یە.
بە سویدی Luktviol پێدەڵێن.
سەیری بەنەوشە بکە.