BackGarden Pea (var. sativum), Field Pea (var. arvense)
ولێره‌

Latin: - Pisum sativum L.
English: - Garden Pea (var. sativum), Field Pea (var. arvense)
ولێره‌ 

پۆلکە، ڕووه‌کێکه‌ له‌ بنه‌ماڵه‌ی Fabaceae و له‌ خزه‌مه‌کانی "نۆکه‌کان" Pisum L.
رووەکێکی یەک ساڵەیە و لق و رەنگی تەرەزەکانی سەوزەێکی کاڵە و باڵای تا نیومیتر بەرز دەبێ کە خۆی بە شتی دەوروبەردا هەڵدەپێچێ. هاوینان گوڵ دەکا و گوڵاکانیشی لە یەک تاکوو ٣ سانیمیتر درێژ دەبن و لە بن لاسک و لقەکانیدا بە تاک دەپشکون و رەنگیان سپی و یان بەنەوشن.
ولێرە دوو جۆری سەرەکی هەیە، یەکەمیان (var. sativum) و دووهەمیشیان (var. arvense (L.) Poir.) یە.
دەنکەکانی ئەم گیایە بە نەگەیشتووی دەخورێن و لە نێو سالاد و خواردنیشدا بەکار دێن یان بە نەگەیشتووی وشک دەکرێن بۆ نێو سۆپ و چێشتە تەڕە.
ناوە لاتینیەکەشی لە وشەی "satus" وەرگیراوە کە مانای "چێندراو" دەدا.
بە ئاڵمانی Erbse پێ دەوترێ.
بە فینلاندیش Herne پێ دەڵێن.

© Kurdflora 2000 - 2023 in cooperation with Auriolus, contact
-