هەنگوور، ترێ، بەری مێوە، بەری رەزە کە بە چەندین رەنگی زەرد، رەش و سورمەیی و سەوزی کاڵ هەیە. باشترینیان هەنگورە رەشەیە کە مەوادی ئاسنیی زۆری تێدایە. ئەگەر هەنگوور هی کوێستان بێ ئەوا ڤیتامینەکانی A, B, C, D و Eی تێدایە.
ئەوەندەی مرۆڤ لە کوردستان ژیاوە سەرقاڵ بووە بە پەروەردە کردنی تێرێوە. بە پێی کتێبەکەی کاک ئەمیر ئەمینی کە ناوی فەرهنگ گیاهان دارویی یە لە لاپەڕەی ٢١٤ دا دەڵێ: کۆنترین بەڵگەی مێژووی کە بە زمانی پەهلەوی ئەشکانی نووسراوە لە هەورامانی تەختدا کە لە باکووری شاری پاوە هەڵکەوتووە لە ساڵی ١٣٢٤دا لە نێو گۆڕێکدا دۆزراوەتەوە و لە سەر پێستی گا نووسراوەتەوە و باس لە فرۆشتنی رەزێک بە کەسێکیتر دەکا. ئەم بەڵگەیەش ئەوە دەسەلمێنێ کە تەنانتە ٢٠٠٠ ساڵ پێش هەم چاندنی مێو لە کوردستاندا بە شێوەی ئاوایاریی دڵۆپەیی کە بە گۆزە ئاویاریان کردووە باو بووە. تەنانەت لە رۆژهەڵاتی کوردستنا بە ئیلاهەی باکوا Bakoua کە ئیلاهەی شەرابی هەنگورستانەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان بووە، کە هێشتا جێگای نزا و پارانەوەی لە کێوی ماکواندا لە خوارووی پاوەوە ناسرابوو ماوەتەوە.
سەیری ترێ بکە.