بەری دارێکی کوێستانەکانی کوردستانە بە ناوی هەنجیرە کێوی کە بە شێوەی خۆڕسک دەڕوێ. چووکەترە لە هەنجیر، لە هەنجیر دێرتر پێدەگەیە و تامیشی وەک هەنجیر خۆش نیە، بە نەگەیشتووی خۆی و شیرەکەشی ژەهراوین. کاتێک گەڵا و لق و چڵی لێ دەکرێتەوە شیرێکی لێدێ کە وەک ژەهر وایە و پێستی لەش دەسووتێنێتەوە.
سەیری هەنجیرە کێوی و دارهەنجێرە کێوی بکە.