BackHollyhock
هەڵمەڵە

Latin: - Althaea officinalis L.
English: - Hollyhock
هەڵمەڵە 

گوڵە هێرۆ، قەدیفە، هەرمەڵە، گیایەکی خۆڕسکی زۆر زۆر جوانی یەکساڵەیە لە تیرەی "پەنێریەکان" (Malvaceae) کە گوڵ و بەر و ریشوەکەی بۆ دەرمان دەچێ. هەڵمەڵە یەکێک لە جۆرە گەورەکانی گیا گوڵدارەکانە کە ٢٠٠ تا ٢٢٠ جۆری هەیە. هەڵمەڵە گوڵێی شەپوری جوان دەگرێ کە بە زۆر رەنگی وەک رەش، سوور، کەمکۆڵی پڕ رەنگ، سپی و سوورەتی خۆیان دەنوێنن. ئەو رەنگەی کە زۆر لە کوردستان دەبنرێ رەنگی پەمەییە. هەڵمەڵە لە شوێنی گەرم و کەش و هەوا خۆشدا دەڕوێ. ئەم گیایە بۆ دەرمانی زەیپکە و جۆشی دەموچاو و نەخۆشی خگەر زۆر باشە. گوڵەکانی کۆ دەکەنەوە و دوای ویشک کردن دەیهاڕن و هەموو جارێک کە وەک دەرمان بەکاری دێنن یەک کەوچکی مرەباخوەری لە پەرداخێک ئاو دەکەن و دەیکوڵینن و دوای ئەوەی سار بووەوە دەیخۆنەوە. هەروەها دەرمانی باشە بۆ کۆکە و پێچی ریخۆڵە و نەخۆشی نێوسک، کۆڵند و دەرمانی دڵەکزە و هیتر.
ناوە زانستیەکەی لە ناوی لاتینی "officina" (کارگە، دەرمانگە، دەرمانخانە) وەرگرتووە و ئەم ناوەشی بە بۆنەی ئەوە پێدراوە کە بۆ درمان بەکار دەبرێ.
بە ئاڵمانی پێی دەڵین Echter Eibisch.
بە فارسی پێی دەڵێن ختمی.
بە سویدی پێی دەڵێن Läkemalva.
سەیری هێرۆ یان گوڵە هێرۆ بکە.

© Kurdflora 2000 - 2023 in cooperation with Auriolus, contact
-