گێزه‌ر، یارکۆک، گه‌زه‌ر، گێزه‌ر، گه‌زه‌ر (Daucus carota) بنی گیایه‌كه به هه‌مان ناو كه یه‌كێك له‌و گیایانه‌یه زۆر له مێژه مرۆڤ به‌كاری دێنێ. هه‌ویچ گیایه‌كی دوو ساڵانه. لاسكه‌كه‌ی بێ كوركه. زۆری چێندراو و په‌روه‌رده كراوی هه‌یه به‌ڵام جۆرێ خۆڕسكیشی هه‌یه. به شێوه‌ی سروشتی هه‌ویج زه‌رده به‌ڵام به ره‌نگی دیكه‌ی وه‌ك سپی، زه‌رد، سوور، شین و به‌نه‌وشیش هه‌یه. هۆكاری ره‌نگه زه‌رده‌كه‌شی ماده‌یه‌كه به ناوی كارۆتین كه به‌و شێوه‌یه ده‌رده‌چێ، كاتێك مرۆڤ هه‌ویج ده‌خوا و پێستی زه‌رد ده‌بێ دیسان هۆكاره‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌م ماده‌یه، هه‌روه‌ها ئه‌م ماده‌یه ده‌بێته هۆی پاراستنی پێست له به‌رامبه‌ر تیشكی هه‌تاودا. هه‌ویج ماده‌ی بێتاكارۆتینی تێدایه كه سه‌ره‌تا و ده‌ستپێكه بۆ پێكهێنانی ڤیتامین ئه‌ی (A). بێجگه له ڤیتامینی ئه‌ی، زۆر ماده و ڤیتامنی دیكه‌ی تێدایه بۆیه له مێژه بۆ ده‌رمان به‌كاری دێنن. سه‌لك و تۆوه‌كه‌ی بۆ ده‌رمانی زۆر نه‌خۆشی له‌وانه كه‌م كردنه‌وه‌ی راده‌ی شه‌كری خوێنی له‌ش، باوه‌سیری (بواسیر)، جۆش و زیپكه‌ی رووی پێستی ده‌م و چاو، بۆ ده‌رمانی سكچوونی منداڵان به‌كار دێ.
كه‌روێشك و ئه‌سپ له‌و ئاژه‌ڵانه‌ن كه هه‌ویجیان زۆر پێخۆشه له‌به‌ر ئه‌مه‌یه كه له هێندێك كولتوری سكاندیناڤیا پێی ده‌وترێ گیای كه‌روێشك یان خواردنی ئه‌وسپ.
ئەم نووسینەی خوارەوەم لە رۆژی ١٦ی مانگی ٥ی ٢٠١٢ کاتژمێر ٦ و نیوی سەرلەبەیانی لە ویکیپێدیا [ http://ckb.wikipedia.org/wiki/%DA%AF%DB%8E%D8%B2%DB%95%D8%B1 ] لەسەر سوودەکانی گێزەر وەرگرتوو کە لێرەدا وەک خۆی دایدەنێمەوە:
"بەھای خۆراکی گێزەرcarrot بینایی چاو بەھێزدەکات و یارمەتی مێشک و گەدەدات، ھەروەھا پوکی ددان قایم دەکات، سوودی ھەیە بۆ ژنی سکپڕ، ئەگەر ڕۆژی بەرداخێک شەربەتی بخواتەوە تامنداڵەکەی ئەبێت، ئەوا منداڵەکەی ڕەنگی جوان و خوێن گەرم ئەبێت، ھەروەھا ئەگەر منداڵی تازە ددانی دەربێت گێزەری بدرێتێ ددانی زوو دەردێ و پوکی قایم دەبێت، گێزەر ماددەی گرنگی وەک ڤیتامین (B١،B٢،B٦،C،D،) ی تێدایە. ھەروەھا ئەگەر گوێزەر لەگەڵ ھەنگوین بکوڵێنیت سێ تا چوار جار بە کەوچکی زەلاتە بیخۆی ئەوا چالاکی سێکسی بەھێز دەکات، ھەروەھا خواردنی ئاوی گوێزەر بەبەردەوامی بۆ نەخۆشی شەکرە زۆر باشە."