BackWild Plum; Plum (ssp. domestica), Plum on tree
هه‌ڵووژه‌

Latin: - Prunus domestica L.
English: - Wild Plum; Plum (ssp. domestica), Plum on tree
هه‌ڵووژه‌ 

هەڵووژە، هەڵوو، هەڵووچە، (Prunus domestica) بەری داری دار هەڵووژەیە کە لە تیرەی "گوڵسوورەکان" (Rosaceae) و لە بنەماڵەی "پرۆنوید" (Prunoideae). دارەکەی هێندە باڵا ناکا و زۆر جاران لە قەوارەی بنچکدا دەمێنێتەوە و تەنانەت ناکرێ ناوی داریشی لێ بنرێ. قنچکی گەڵاکانی درێژ و گەڵاکانیشی پان و کوڵکن بریقەدارن، لێوارەیەکی مەشاڕی ددانەداریان هەیە. گوڵەکانی سپین و پەرچەمی نێو گوڵەکانیش زەردن. بەرکەشی کە هەڵووژەیە میوەیەکی ئاودار و بەتامە کە بە رەنگەکانی زەرد، سەوز، رنگێکی ئاماڵ سوور، شینن و بەنەوشن ودەنگێکی بەردینی زلی تێدایە.
ناوە زانستییەکای لە وشەی لاتینی "domus" (ماڵ) وەرگیراوە کە مانای چاندن دەدا.
بە ئاڵمانی پێیدەڵێن Pflaume, Zwetsche.
بە سویدی پێیدەڵێن Plommon.

© Kurdflora 2000 - 2023 in cooperation with Auriolus, contact
-