ئالوبالو، میوه‌یه‌کی خڕ و ترش و سووری تاریکه، وه‌ک گێلاس وایه. داره‌که‌شی وه‌ک داری گێلاس وایه. هاڵه به‌ڵالووک هێندێک له ڤیتامینه‌کانی B و Cی تێدایه. ئه‌شته‌های مرۆڤ ساف ده‌کا و معده و سپڵ نه‌رم و نیان ده‌کا و زۆر به‌که‌ڵکه، له هاڵه به‌ڵاڵووک مره‌با و شه‌ربه‌ت دروست ده‌کرێ، که زۆر به تام و جێژه، به‌ڵام کومپوته‌کانی باشتر هه‌زم ده‌بێ. له ساز کردنی هێندێک خواردیشدا به کاری دێنن.