گوڵه هێرۆ، هه‌ڵمه‌ڵه، هه‌رمه‌ڵه، ڕووه‌کێکه له تیره‌ی "ههرمهڵهیهکان" Malvaceae و له بنه‌ماڵه‌ی "Althaea " ئه‌م ناوه له زمانی یونانیه‌وه وه‌رگیراوه و ماناکهیش "شه‌فا" یه. ئه‌م ناوه‌ش له لایه‌ن Theofrasto وه ٣٠٠ ساڵ پێش زایین بۆ ڕووه‌ک به‌کار هێنراوه.
ئه‌م گوڵه لە کوردستاندا بە چەندین رەنگ له ده‌ست پێکردنی به‌هاردا شین ده‌بێ، گوڵێکی ناسک و گه‌وره ده‌گرێ. سێ ڕه‌نگی سه‌ره‌کی به‌نه‌وش، چه‌رموو، زه‌ردی هه‌یه و نزیکه به‌ک میتر و ٨٠ سم (٦ feet) باڵا ده‌کا و ئه‌ستووری لاستهکهشی ٥ سانیتمیتری دیامیتره (٢ inches). ته‌مه‌نی نزیکی ٢٥ ڕۆژه.
هێرۆ بۆ ده‌رمانی هه‌ڵامه‌ت و گه‌م کردنه‌وه‌ی ژان ده‌شێ.
بە پێی زانیاری Mabberly ساڵی ١٩٩٧ لە بریتانیا گوڵە هێرۆیەکیان دیوە کە ٧ میتر و ٣٩ سانتیمیتر بەرز بووە!.
بە ئاڵمانی Stockrose پێدەڵێن.
به فه‌رانسه‌یی Guimauve officinale پێ ده‌ڵێن.
بە سویدی پێیدەڵێن Stockros.
سەیری هەرمەڵە و گوڵی هەرمەڵە بکە.