BackTulip, Snake's head flower
هه‌ڵاڵە

Latin: - Fritillaria meleagris
English: - Tulip, Snake's head flower
هه‌ڵاڵە 

هەراڵە، هەراڵێ، هەڵاڵ، گوڵە مشکە، هەڵاڵەش گوڵی لالە یە کە زۆر زۆر جوانە و له‌ تیره‌ی "سوێسنیه‌کان " Liliaceae، و بە چەندین جۆر هەیە و تەمەنی کەمە. ئەم گوڵە بە شێوەی خۆڕست لە نسار و قەتپاڵ و چیاکانی کوردستاندا دەڕوێ، جوانیەکەی زۆر سەرنجی خەڵکی بۆ لای خۆی راکێشاوە بە جۆرێک کە لە مێژووی ئێراندا جێگای رێز بووە، بەڕێز ئەمیر ئەمینی لە لاپەڕەی ١٠٢ی کتێبەکەی خۆیدا بە ناوی "فرهنگ گیاهان دارویی" دا بەم جۆرە دەنووسێ: " لە دەورانی ئەشکانیەکان و ساسانیەکاندا جێگایەکی تایبەتی لە رێوڕەسمی جێژنی نەورزدا بۆ تەرخان کراوە و لە کتێبی کارنامەی ئەردەشیر بابەکان (اردشیر بابکان) و لە کتێبی "فتوح فرهاد چهارم اشکانی" ناوی ئەم گوڵە وەک ناوە کوردیییەکەی کە "‌هەراڵێ"یە تۆمار کراوە کە بە مانای پەیامهێنەری ئەهورامەزدایە. لەبەر ئەوە ئەم گوڵە لە لایەن ئەهورامەزداوە موژدەی دەستپێکردنی وەرزی بەهار رادەگەیەنێ. لە گۆرانی سیاچەمانە کە کۆنترین مەناجاتە بۆ دەرگای ئەهورامەزدا و هۆرەش هەروەها، وێژەرانی ئەم جۆرە گۆرانیانە گوڵی هەڵاڵەیان لە بەرامبەری خۆیاندا دادەنا و بۆ ئەهورامەزدا دۆعایان کردووە ە وشەی "هەو" (هۆرە) هورمزە لە پاڕانەوە بۆ دەرگای ئەهورامەزدا سەرچاوە دەگرێ و یان بۆ مردووەکانیان دەخوێنن و ناوی هەراڵەش لە کۆتایی هەڵبەستە پێنج بەیتەکەوە لە ئەدەبیاتی جیهاندا بێ وێنەیە دێنن و وەک ئەو هۆنراوەی خوارەوە:
هەراڵە هەو هەراڵە هەو هەراڵــــــــە
باوەرە دیسان خەوەر و حاڵـــــــــــــە
هەراڵە بەهار زووتر بێـــــــــــــرەوە
خەمانی دڵەکەم ساڕێژ کــــــــــەرەوە
بێرۆ هەراڵە هەرگیز مـــــــــــەڕۆرۆ
خەمی سەد ساڵەم لە بیر بـــــــــەرەۆ
وەختێ تۆم نیە بەهارم بـــــــــەرژەن
جە گردە لایێ بەزموو ئاهەنگـــــەن
قەسەم بە خودا و بە بەغوو بە هۆر
بە هەراڵە وێت جە ئاسۆون وێـــــر
بێجگە لەم هۆنراوەی سەرەوە هەڵاڵە لە زۆر هۆنراوەی دیکەدا رەنگ و بۆی خۆی هەیە بۆ وێنە ئەم هۆراوەی خوارەوە:
هەوری بەهاری گا دەگرمیـنـــــــێ
دڵی دامرکاو داخورپێنــــــــــــــــێ
سۆڵە و سەخڵەتی زستانی دەبـڕێ
تۆزی سەر کوڵمی هەڵاڵە دەسڕێ
------
له‌ کن وه‌نه‌وشه‌ و خاو و هه‌ڵاڵه‌ و به‌یبــوون
هه‌ڵاڵی پێسته‌ی خاوه‌ عه‌تری و مشکی خه‌تا
"حاجی"
هەڵاڵە و سوێسنە دەراویان تـــــــــــەنی
مەمکۆڵەی یاری جوان کراسیان دەدڕی
"فولکلۆر"
***
وێنەی یەکەم لە راستەوە، لە چیای شاهۆ گیراوە.
سەیری لالە بکە.

© Kurdflora 2000 - 2023 in cooperation with Auriolus, contact
-