هەمیشە جوان، گیای ههمیشهبههار گوڵیکی زۆر جوانی یەک ساڵانە کە سەر بە "تێکەڵاوییەکان" و گیایەکی بە بنچە و گوڵێکی زەردی جوان دەردەکا. ئەم گوڵە لە کوردستان بە شێوەی خۆڕسک دەڕوێ. باڵای لە ٢٠ تاکوو ٥٠ سانیتیمیتر بەرز دەبێ. گەلاکانی ساکار و هێلکەیی و درێژن و لە کورک داپۆشراون و رەنگیان سەوزێکی ئاماڵ قاوەیی رووناکە. گوڵەکانی بە شێوەیەکی رێکوپێک سەرلەبەیانی لە نێوان کاتژمێر ٩ تاکوو ١٠ دەم دەکاتەوە و دوانیوەڕوانیش لە نێوان کاتژمێر ٤ تاکوو ٥ دیسان گوڵەکان خۆیان کۆ دەکەنەوە. گۆپکەکانی دوو جۆر گوڵ دەدەن کە رەنگیان زەردی مەیلەو نارنجین. بەرەکەی فندقییە و رەنگی قاوەییە و رووکارەکەی ساف نیە.
گیای هەمیشەبەهار لە مێژە بۆ دەرمان بەکاری دێنن بەتایبەتی بۆ دەرمانی گانی گەودە و ریخۆڵەکان، بەڕێخەری کاری گورچیلەکانە و دڵە و تەوژم و هاتووچۆی خوێن زیاد دەکا.
بە ئاڵمانی Ringel-Blumeی پێ دەڵێن.
بە سویدی پێ دەڵێن Ringblomma.