BackCommon Poppy
نان و دۆ بڕ

Latin: - Papaver rhoeas L.
English: - Common Poppy
نان و دۆ بڕ 

نان و دۆ بڕە، دۆبـڕە، گوڵاڵە سوورە، گوڵەبووک، تۆق تۆقیلکە، خه‌شخاشک، گوڵە قاشقاشە یان هەڵاڵەبرمە، گوڵێکی خۆرستی زۆر زۆر سوور و جوانە. لاسکەکەی باریک و تووکنە و لە سەرەوەش گوڵێکی سووری ناسک و جوان دەگرێ. باڵاتی تاکوو ٨ دەسیمیتر بەرز دەبێ بەڵام تەمەنی کورتە و زوو هەڵدەوەرێ. گوڵە سوورەکەشی خاڵ خاڵ رەشی تێدایە و دەتوانێ لە جێگای رەنگە سوورەکەی سپی و پەمەیی و زەردیش بن.
بە پێی زانیارییەکانی کتێبی "Nordstedt 1920" لە وڵاتی سویددا یەکەم نووسراو کە لەسەر ئەم گوڵە دۆزراوەتەوە ساڵی ١٦٠٠ بووە، بەڵام لە سەدەکانی نێوەڕاستەوە ئەم گوڵە ناسراوە. ناوە زنستیەکەی لە وشەی "rhoias" یۆنانیەوە هاتووە کە ٣٠٠ ساڵ پێش زایین هەڵاڵەیەک بوو لە لای فیلەسۆفی یۆنانی "Theofrastos" کە بە "Ere'sios" ناوبانگی دەرکرد.
گوڵاڵە سوورەی سەر کوڵمی یارم
وا گەشایەوە بۆ حــــــــاڵی زارم
"فولکلۆر"
بە سویدی Kornvallmo پێ دەڵێن.
بە ئاڵمانی Klatsch-Mohn پێ دەڵێن.
سەیری هەڵاڵە برمە و هەڵاڵە برمبرمە بکە.

© Kurdflora 2000 - 2023 in cooperation with Auriolus, contact
-