نەعنا گیایەکی بە بنچە و سەردەستەی تیرەی "نەعناکان"ە. سەر بە سەوزە خواردنیەکانە. ئەم گیانە زۆر زوو بڵاو دەبێتەوە، واتە ئەگەر بنچێکی لە نێو باخەکەتاندا بچێنن بە خێرایی زۆربەی باخچەکە دەگرێتەوە، هەر بۆیە لە ئێرندا پێی دەڵێن "هەزار پا". نه‌عنا به بۆنه‌ی ئه‌و بۆن و عه‌تره‌وه که هه‌یه‌تی ناوبانگێکی زۆری هه‌یه و ئه‌م ناوه‌شی له مینتا Mintha یان کچی زه‌ریا، که له چیرۆکه کۆنه‌کانی یۆنانیدا هه‌یه و گوایه خواوه‌ندی چیرۆکه کۆنه‌کانی "پهرسفۆن" Persephone که له‌به‌ر به‌خیلی (ئیره‌یی) یه‌کی له ڕاده به‌رده‌ر ڕه‌قیبه‌که‌ی خۆی "مینتا"ی کردووه به‌م ڕووه‌که.
نەعنا جۆری زۆرە و بۆ دەرمانیش دەچێ، بەڵام کێویەکەی زۆر لەوەی کە بە دەست دەچێنن و پەروەردەی دەکەن زۆر باشترە. لەبەر بۆنە خۆشەکەشی لە دروست کردن سابون و شامپۆ و کرێمی دەست و دەمووچاودا بەکار دێ. لە کوردستان لە دەشت و دەر و لە لێوار جۆگەلە و چۆم و گوێی ئاوی رووبارەکاندا بە فراوانی دەڕوێ. گوڵەکانی ورد و شینن و ئەو بەشانەی کە کەڵی لێ وەردەگیرێ، گوڵ، گەڵا و لاسکەکەیەتی.
به ئینگلیسی Pudding grass و Flea mint ی پێده‌ڵێن.
سەیری پوونگە بکە.