نارگیل میوه‌ی دارێکه له دار خورما ده‌چێ. تۆکڵێکی قله‌تین که ده‌وری میوه‌ی نارگیلی گرتووه له شکان ده‌بارێزێ، به جۆرێک که کاتێک له‌و داره به‌رزه‌ش ده‌که‌وێته خواره‌وه ناشکێ. مێشکی نارگیل له ٣ تاکوو ٨ ئینج ئه‌ستووره. له نێو ئه‌م تۆکڵه قله‌تین و سه‌خته‌دا که باسمان کرد، تۆژێکی قله‌تینی گۆشتی سپی ڕه‌نگ هه‌یه و نێوه‌ڕاستی میوه‌که‌ش، پڕه له شیرێک که پێی ده‌ڵێن شیری نارگیل. ئه‌گه‌ر تاکوو ئێستا نارگیلتان دیبێ، ده‌زانن که سێ چاوکه‌ی له بنه‌وه هه‌یه که له ڕاستیدا ئه‌م سێ چاوکه غونچه‌ی نه‌پشکوتوی نارگیله‌که‌ن. کاتێک نارگیل به تۆکڵه‌که‌یه‌وه به مه‌به‌ستی چاندن له عه‌رز ده‌نێن، غونچه‌یه‌ک له یه‌کێک له‌م سێ چاوه‌که‌وه ده‌ڕوێ، که بوو به نمام و دار، ٨ ساڵ ده‌خایه‌نێ تاکوو به‌ر بگرێ. دار نارگیلی گه‌وره و به‌ردار، له هه‌موو وه‌رزێکدا گوڵ ده‌کا و هه‌میشه‌ش نارگیلی پێگه‌یشتووی پێوه‌یه. ماوه‌ی ساڵێک یان زیاتریش پێویسته بۆ ئه‌وه‌ی نارگیلێک پێبگا، دیاره ئه‌مه‌ش پێوه‌یندی به شوێن و جۆری نارگیله‌که‌وه هه‌یه. هه‌ر دار نارگیلێکیش به ڕێژه‌یه‌کی نێونچی، له ساڵێکدا تاکوو ٥٠ نارگیل ده‌گرێ. داری نارگیل له نێوان ٢٠ تاکوو ٩٠ Foot (بارستای پێوانه بۆ هه‌ر فووتێک، نزیکه‌ی ١٢ ئینجه) به‌رز ده‌بێ و گه‌ڵاکانی په‌ڕه په‌ڕه و گه‌وره‌ن و له پۆپه‌ی داره‌که‌وه ده‌ڕوێن، درێژیه‌که‌شیان ڕه‌نگه له ١٠ تاکوو ٢٠ Foot بێ. مرۆڤ ده‌توانێ داری نارگیل له به‌رزایی ٣٠٠٠ Foot له‌سه‌ره‌وه‌ی ده‌ریاوه بچێنێ، به‌ڵام له به‌رزایی که‌متریشدا ده‌ڕوێ. شتێکی سه‌رنج ڕاکێش له‌سه‌ر ئه‌م داره ئه‌وه‌یه که ده‌توانێ له ئاوی سوێریشدا بژی، هه‌رچه‌ند پێویستی به ئاوی سوێریش نییه. داری نارگیل له نزیک زه‌ریاکاندا ده‌ڕوێ و له‌م شوێنانه‌شدا ئه‌و ڕیشووانه‌ی که هێندێ ناڕۆنه زه‌ویدا، ده‌توانن له ئاوی ده‌وروبه‌ری خۆیان که‌ڵک وه‌ربگرن. هه‌رچه‌نده ئه‌م ئاوه سوێرانه‌ش زیان به نارگیله‌که ناگه‌یه‌نن، ئه‌گه‌ر نارگیلێک بکه‌وێته ئه‌م ئاوانه له مه‌ودایه‌کی زۆر دوورتردا له لێواری ئاوه‌کاندا ڕیشوو داده‌کوتێ و ده‌ڕوێته‌وه.
سەرچاوە: "فرهنگ بمن بگو چرا" به‌رگی یه‌که‌م لاپه‌ڕه‌ی ٢٢ و ٢٣.
ڕۆژی ٨ی ٢ی ساڵی ٢٠٠١ له ڕۆژنامه‌ی ئافتۆنبلادتدا هه‌واڵێک له سه‌ر نارگیل بڵاو کرابووه منیش به پێویستم زانی له سوێدیه‌وه، وه‌ریگێڕمه سه‌ر زمانی کوردی ئه‌ویش ئاوه‌ها بوو: ڕه‌نگه پێکه‌نینتان بێ به‌ڵام ئه‌مه ڕووداوێکی ڕاسته‌قینەیە، دوای ئه‌و ڵێکۆڵینه‌وه‌ی که دوکتۆر Hermann Oberli له نه‌خۆشخانه‌ی Honiara له دووڕگه‌ی Salmon دا کردوویه‌تی، بۆی ده‌رکه‌وتووه که زۆربه‌ی ته‌سادفه‌کانی ئه‌و دووڕگه‌یه به هۆی که‌وتنه‌خواره‌وه‌ی میوه‌ی نارگیل یان که‌وتنی دار نارگیل پێکهاتووه. ئه‌گه‌ر وای لێکده‌ینه‌وه که میوه‌یه‌کی چوار کیلویی، له به‌رزاییه‌کی ٢٥ میترییه‌وه و به خێراییه‌کیی ٨٠ کیلومیتر له کاتژێردا به‌رده‌بێته‌وه و بکه‌وێته عه‌رز، جا ئه‌گه‌ر مرۆڤێکی به‌خت هه‌ڵگه‌ڕاو له‌و کاته‌دا سه‌ری وه‌به‌ر ئه‌م نارگیله بکه‌وێ، وه‌کوو ئه‌وه‌یه که قورساییه‌کی یه‌ک تۆنیی وه‌سه‌ری که‌وتبێ.