ئاناناس ناوی خۆی له کوێوه هێناوه؟ کاتێک چاو له ئاناناسێک ده‌که‌ین واده‌زانین که سه‌یری میوه‌یه‌ک ده‌که‌ین، به‌ڵام له ڕاستیدا ئاناناس میوه نیه به‌ڵکوو گروپێک له میوه‌ی چکۆله‌ی پێکه‌وه نووساون، که هه‌رکامیان وێنه‌ی سێوێکی چووکه‌یان هه‌یه. تۆودانی ناوه‌ندیه‌که‌ی لاسکێکه که هه‌ر یه‌که له‌م میوه چووکانه له سه‌ریی پێکهاتوون، به‌ڵام له به‌ر ئه‌وه‌ی میوه‌ی ئاناناس له به‌ری دار کاج ده‌چێ، بۆیه پێی ده‌ڵێن "پاین ئه‌پل" Pineapple. ئسپانیایهکان که له دۆزێنهر (کاشف)ه هه‌وه‌ڵه‌کانی قاڕه‌ی ئامریکان بوون، کاتێک گه‌یشتنه باشووری ئامریکا، ئه‌م میوه بهتامهیان دۆزیه‌وه و له گه‌ڕانه‌وه‌دا له‌گه‌ڵ خۆیان بردیان بۆ ئوروپا و پاش ساڵانێکی دوور و درێژ ئوروپایه ده‌وڵه‌مه‌نده‌کان که خواردینان زۆر پێ خۆشه و له‌زه‌تی لێ ده‌به‌ن، ئه‌م میوه شیرینه‌یان له گوڵخانهکانی خۆیاندا په‌روه‌رده کرد. هه‌ر بۆیه ئه‌م میوه زله وه‌ک میوه‌یه‌کی دهوڵهمهنانه ده‌ژمێردرا. دوایش که که‌ره‌سته‌ی گواستنه‌وه‌ی شتوومه‌ک پێش که‌وت، ئه‌و هه‌له ڕه‌خسا که میوه‌ی ئاناناس له وڵاته گه‌رمه‌سێره‌کانه‌وه به که‌شتی بگاته بازاڕه‌کانی باکووریش. هه‌ربۆیه ئێستا ئیتر وه‌ک پێشوو ئاناناس له گوڵخانه‌کاندا په‌روه‌رده ناکرێ و به فراوانیش ده‌ست ده‌که‌وێ. ئێستا ئیتر مه‌زرای گه‌وره‌ی بارهێنانی ئاناناس له هێندێک شوێنی‌دا پێک هاتووه، "هیندی ڕۆژئاوا" West Indies فلوریدا، باکووری ئافریقا، هاوایی و ئوسترالیا وێنه‌ی ئه‌و جۆره شوێنانه‌ن. ڕووه‌کی ئاناناس، تا سێ فووت به‌رز ده‌بێ و له هه‌موو وه‌رزێکدا میوه ده‌دا. دوای ئه‌وه‌ی که ئه‌م ڕووه‌که پێگه‌یی، بۆ به‌رهه‌می داهاتوو، چه‌که‌ره‌ی تازه‌ی لێ په‌یدا ده‌بێ. له‌وانه‌شه دارێکی ئاناناس چه‌ندها ساڵ ده‌وام بێنێ و به‌ر بدا. گه‌لآکه‌شی له پارچه سازیدا به‌کار دێ. بۆ په‌روه‌رده کردنی ئاناناس، به که‌می له تۆوه‌که‌ی که‌ڵک وه‌رده‌گرن، به‌ڵکوو، بۆ زیاد کردنیی زۆرتر له قه‌ڵه‌مه کردنی که‌ڵک وه‌رده‌گرن، به‌لآم ئه‌بێ ئه‌و عه‌رزه‌ی که داره‌که‌ی تێدا ده‌ڕوێنن پێشتر ئاوی لێ بڕابێ و وشک کرابێته‌وه. ئه‌و زه‌ویانه‌ی زیخهڵانن بۆ ئه‌م مه‌به‌ستانه زۆر به‌که‌ڵکن و تاکوو چه‌ند ئینج ده‌بێ قووڵ بکرێن. هێندێک جاریش ده‌وری ئه‌م ڕووه‌که به په‌رژینی به‌رز ده‌ته‌نن تاکوو له سه‌رما و گه‌رمای له ڕاده‌به‌ده‌ر بیپارێزن.
له فرهنگ بمن بگو چرا. به‌رگی سێهه‌م. ل. ٤٨٣ و ٤٨٤.