جووز، دارێکی گه‌رمه‌سێره و له دار خورما ده‌چێ و له تیره‌ی "دارخورماکان" Palmacéesنه، که به‌رزیی ده‌گاته ٤٠ میتر و گه‌ڵاکانیشی به درێژایی ٤ تاکوو ٥ میتر ده‌بن، میوه‌که‌شی ٣٠ سم درێژ و قورساییه‌که‌ی تاکو چووار کیلوش ده‌بێ و به شێوه‌ی هێشوو به داره‌که‌یه‌وه شۆڕ ده‌بێته‌وه و ته‌واوی ساڵ میوه‌ی هه‌یه. هه‌ر هێشوویه‌ک له حه‌وت تاکوو پازده نارگیلی پێوه‌یه. میوه‌ی نارگیل تۆکڵێکی قله‌تینی هه‌یه که ئه‌ستووریه‌که‌ی ١ تاکوو ٢ سم ده‌بێ و ڕه‌نگی قاوه‌ییه و له دیوی نێوه‌وه ئاوێکی بێ ڕه‌نگی تێدایه که زۆر به‌هێزه و پێی ئه‌ڵێن شیری نارگیل. ویشک کراوی نارگیل له‌گه‌ڵ شه‌کر ده‌یکوتن و دیخۆنه‌وه، زۆر چه‌وره و ڕۆنیشی لێ ده‌گرن که له سابوون سازیی و ساز کردنی مۆم(شه‌مع) دا به‌کاری دێنن. نارگیل جۆری زۆره و ئه‌مه‌ش جۆرێکی دیکه‌یه‌تی Cocos sechllarum که باڵای ناگاته ئه‌وه‌ی پێشتر، به‌ڵام به‌رێکی هێلکه‌یی گه‌وره ده‌گرێ که قورسایه‌که‌ی ده‌گاته ١٢ کیلوگره‌م. به‌ره‌که‌شی دوو به‌شه که له دوو ده‌نگه باقله ده‌چن که له لای نێوکیانهوه پێکه‌وه نووسابن. ئه‌و که‌شکۆڵه ساف و لووسانه‌ی که به ده‌ست ده‌روێش و سواڵکه‌ره‌کانی لای خۆمانه‌وه بوو، له نیوه‌یه‌کی ده‌نکه نارگیلێک ساز کرابوو.
به فه‌رانسه‌یی به‌وه‌ی پێشتر ده‌ڵێن Cocotier و به‌مه‌ی دوایه‌ش ده‌ڵێن Lodoicée. به ئینگلیزی به داره‌که‌ی ده‌ڵێن Coco nut palm.
ڕۆژی ٨ی ٢ی ساڵی ٢٠٠١دا له ڕۆژنامه‌ی Aftonblader دا هه‌واڵێک له سه‌ر نارگیل بڵاو کرابووه‌وه که منیش پێم باش بوو له سوئێدیه‌وه وه‌ریگێڕمه سه‌ر کوردی ئه‌ویش ئاوا بوو: ڕه‌نگه پێکه‌نینتان بێ به‌ڵام ئه‌مه ڕووداوێکی ڕاسته دوای ئه‌و ڵێکۆڵینه‌وه‌ی که دوکتۆر Hermann Oberli له نه‌خۆشخانه‌ی Honiara له دووڕگه‌ی Salmon دا کردوویه‌تی، بۆی ده‌رکه‌وتووه که زۆربه‌ی ته‌سادفه‌کانی ئه‌و دووڕگه‌یه به هۆی که‌وتنه‌خواره‌وه‌ی میوه‌ی نارگیل یان که‌وتنی دار نارگیل پێکهاتووه. ئه‌گه‌ر وای لێکده‌ینه‌وه که میوه‌یه‌کی چوار کیلویی، له به‌رزاییه‌کی ٢٥ میترییه‌وه و به خێراییه‌کیی ٨٠ کیلومیتر له کاتژێردا به‌رده‌بێته‌وه و بکه‌وێته عه‌رز، جا ئه‌گه‌ر مرۆڤێکی به‌خت هه‌ڵگه‌ڕاو له‌و کاته‌دا سه‌ری وه‌به‌ر ئه‌م نارگیله بکه‌وێ، وه‌کوو ئه‌وه‌یه که قورساییه‌کی یه‌ک تۆنیی وه‌سه‌ری که‌وتبێ.