نارگیل، به‌ری دارێکه هه‌ر به‌م ناوه و میلیوونان خه‌ڵک له جیهاندا ده‌یناسن و که‌ڵکی لێ وه‌رده‌گرن. شتێکی سرنج ڕاکێش له سه‌ر ئه‌م داره هه‌یه و ئه‌ویش ئه‌وه‌یه که که‌س نازانێ مێژووی په‌یدا بوونه‌که‌ی له که‌یی و له کوێوه ده‌ست پێده‌کا.! نارگیل له ده‌سپێکی ژیانه‌وه له وڵاتانی نێوه‌ڕاستی گۆی زه‌ویدا ڕواوه. زانایان له‌و باوه‌ڕه‌دان که له قه‌دیمدا میوه‌ی ئه‌م داره به هۆی ئاوی زه‌ریاکانه‌وه گه‌یشتووه‌ته شوێنه‌کانی تر و به‌هۆی مرۆڤیشه‌وه له ناوچه گهرمهسێرهکانیهوه گه‌یشتووه‌ته شوێنه‌کانیتر. هه‌ر بۆیه مێژووی ڕاسته‌قینه‌ی پێکهاتن و بڵاو بوونه‌وه‌ی نارگیل تاکوو ئێستا ڕوون نه‌بووه‌ته‌وه.
ئه‌و نیشانه چووکانه‌ی که له سه‌ر نارگیل ده‌بینرێن، هه‌ر ئه‌مانه‌ن که میوه‌ی نارگیلهکهیان به داره‌که‌وه به‌ند کردووه. نارگیل شێوه‌یه‌کی قووچ (مخروطی)ی هه‌یه، یانێ له بنه‌وه پانۆکه و له سه‌ره‌وه باریکه‌له‌یه. گه‌وره‌یی نێونجی نارگیل له ١٢ تاکوو ١٨ ئینج درێژ و ٦ تاکوو ٨ ئینج قه‌ڵه‌وه. ئه‌گه‌ر بیانه‌وه‌ێ به نیازی کڕین و فرۆشتن له نارگیل که‌ڵک وه‌رگرن، دابه‌شی ده‌که‌ن به سێ به‌شه‌وه، لێی ده‌گه‌ڕێن تاکوو ویشک ده‌بێته‌وه پاشان گۆشته سپییه‌که‌ی ده‌ردێنن و جارێکی‌تر و زیاتر وشکی ده‌که‌نه‌وه و له‌م شێوه‌دا که بۆنێکی زۆر ناخۆش و پیسی هه‌یه پێی ده‌ڵێن "کۆپرا" Kopra . به‌ڵام هه‌ر له‌م میوه‌یه ڕۆنی نارگیل دروست ده‌که‌ن که ڕۆنێکی زۆر گرانه و هه‌زاران ساڵه مرۆڤ ئه‌م ڕۆنه به‌کار دێنێ. ئێستاش له نارگیل بۆ مه‌به‌ستی جۆراوجۆری وه‌ک سابوون سازیی، وه‌ک ڕۆنهکهرێ، شتوومه‌کی ئارایش و زۆر شتی دیکه که‌ڵک وه‌رده‌گیرێ.
بێجگه له‌مانه، ڕه‌نگه هه‌موومان دیبێتمان که گۆشتی نارگیل زۆرجار له چێشتخانه و شیرینسازیهکاندا به‌کاردێ. ئایا ده‌زانن که هه‌موو به‌شه‌کانی ئه‌م داره، هه‌ر به‌شه به شێوه‌یه‌ک له لایه‌ن خه‌ڵکی ناوچه‌کانی نێوه‌ڕاستی گۆی زه‌ویه‌وه به‌کار دێ؟ لاسک و گه‌ڵاکانی بۆ سێبه‌ر و داره‌ڕای ماڵ به‌کار دێنن. خه‌ڵکی ڕۆژهه‌ڵاتی هیند و ده‌ریای باشوور له گه‌ڵای نارگیل شیله‌یه‌ک ده‌گرن که پێی ده‌ڵێن "تادی" که هه‌ر به‌و شێوه سرووشتیهیی خۆی به‌کاری دێنن یان وه‌ک هه‌ویر جۆرێک لیکۆری لێ دروست ده‌که‌ن. گوڵی نارگیل وه‌ک سه‌وزه به‌کار دێ و له شیله‌که‌ی خواردنه‌وه‌یه‌کی شادیهێنه‌ر (مفرحی) دروست ده‌که‌ن. له‌و ڕیشۆڵانه‌ی به ده‌وری نارگیلهکهوهن ده‌زوویه‌کی زۆر خۆڕاگر دروست ده‌که‌ن و له تۆکڵه‌که‌شی کودێکی زۆر به قیمه‌ت دروست ده‌که‌ن. چێوی داره‌که‌ش بۆ دروست کردنی مۆبل و کورسی به‌کار دێ. که‌وابوو ده‌بینین، داری نارگیل یه‌کێکه له‌و دارانه‌یه که زۆر به‌که‌ڵکه.
فرهنگ بمن بگو چرا، به‌رگی شه‌شه‌م، ل. ٢١٨ و ٢١٩.
ڕۆژی ٨ی ٢ی ساڵی ٢٠١١ له ڕۆژنامه‌ی ئافتۆنبلادتدا هه‌واڵێک له سه‌ر نارگیل بڵاو کرابووه‌وه که منیش پێم باش بوو له سوێدیه‌وه وه‌ریگێڕمه سه‌ر کوردی ئه‌ویش ئاوا بوو: ڕه‌نگه پێکه‌نینتان بێ به‌ڵام ڕاسته، دوای ئه‌و لێکۆڵینه‌وه‌ی که دوکتۆر Hermann Oberli له نه‌خۆشخانه‌ی Honiara له دووڕگه‌ی Salmon دا کردوویه‌تی، بۆی ده‌رکه‌وتووه که زۆربه‌ی ته‌سادفه‌کانی ئه‌و دووڕگه (جه‌زیره) به هۆی که‌وتنه‌خواره‌وه‌ی میوه‌ی نارگیل یان که‌وتنی دار نارگیل پێکهاتووه. ئه‌گه‌ر وای لێکده‌ینه‌وه که میوه‌یه‌کی چوار کیلویی، له به‌رزاییه‌کی ٢٥ میترییه‌وه به‌ربێته‌وه و خێراییه‌کیی ٨٠ کیلومیتر له کاتژێردا به‌رده‌بێته‌وه و ئه‌وجار ده‌که‌وێته عه‌رز، جا ئه‌گه‌ر مرۆڤێکی به‌خت هه‌ڵگه‌ڕاو له‌و کاته‌دا سه‌ری وه‌به‌ر ئه‌م نارگیله بکه‌وێ، وه‌کوو ئه‌وه‌یه که قورساییه‌کی یه‌ک تۆنی وه‌سه‌ری که‌وتبێ.