گوڵە تەلەفوونی، گیایەکی بە بنچە کە لەسەر ئەرز رادەکشێ. تەمەنی چەند ساڵەیە و هەمیشە سەوزە. باڵای تاکوو ٦٠ سانتیمیتر بەرز دەبێ. گەڵاکانی هێلکەیین و لە بەرامبەر یەکترەوە بە لاسکەکەیەوە رواون و نووکیان تیژە. گوڵەکانی چوار پەڕەیی و پێنج پەڕەیین و رەنگیان شین و یان شینی کەم رەنگ و هێندێک جاریش بەرەو بەنەوشی دەچن. گوڵەکانی سەرەتای زمستان تاکوو نێوەڕاستی بەهار دەم دەکەنەوە.
ئەم گوڵە لە تیرەی Apocynaceaeکانە.
بە فارسی گل تلفونی
بە ئاڵمانی Kleines Immergrün
بە سوێدی پێی دەڵێن Vintergröna