مۆرد یان مێرت بنچکێکی هەمیشە سەوزە کە باڵای دەگاتە نزیک ٥ میتر. گەڵاکانی ساکار و نووک تیژن و ٣ تا ٥ سانیتمیتر درێژن و بۆنیان زۆر خۆشە. گوڵەکانی سپین و بەرکێ خڕی رەنگ شین دەگرێ.
ئەم رووەکە لە مێژە لە کوردستاندا بۆ دەرمان کەڵی لێ وەردەگرن.
بەڕێز ئەمیر ئەمینی لە کتێبەکەی خۆیدا "فرهنگ گیاهان دارائی"دا لە لاپەڕەی ١٣٠ دا نووسیویە کە: " ... ئەم گیایە لە باکووری پاوە و جوانڕۆ لە لێواری سیروان و لە ژاڵە و زێ و هێرتا هەتا بەمۆ و خانەشوور لێرە و لەوێ دەڕوێ و بە ناوی مێر یان مێرت ناوی دەبەن و لە هەوارگەی ئیناخی و ئیمایمیەکاندا بە شێوەی خۆڕست لەگەڵ داربەڕوو دەبینرێ و ئەم گیایە بۆ دەرمان دەشێ و لە زمانی کوردیدا وەک سەبوڵی جوانی و رووگەشی بەناوبانگە و مێرد یان مێرت یانێ سارێژکەری ئێش و ئازار و ساڕێژکەرەوەی ئازارەکان کە واژەی "مەڕ"یش لەگەڵ ئەم وشەیە هاوڕیشەن بە مانای ساڕێژکەرەوە لە زمانی کردیدا بەکار دێ. لە دەورانی ئاشورییەکاندا بەو جۆرە کە باس کراوە، ئەو شوێنانە کە سارێژ دەبن یان شتە سارێژ بووەکانیانان بە "رامەر" ناو بردووە."