مەشەگیرە، گیای گۆشتخۆر، گیایەکە لە بنەماڵەی Droseraceae کە گیایەکە بە بەرزی ٥ تا ٢٥ سانیتمیتر.
ئەم ناوەش بۆیە بەم گیایە دراوە کە لە سەر لقەکانیەوە بەرێکی هەیە دەم دەکاتەوە و وەک تەڵە مێش و مێروولە و هەموو ئەو شتانەی پێ دەگرێ کە دەڕۆنە نێو دەمەکیەوە. لە نێو ئەو دەمەدا کە دیکاتەوە و سوور هەڵدەگەڕێ و سەرنجی مێش و مێروولە بۆ لای خۆ رادەکێشێ، چەند سیخی نەرم و درێژ هەن کە هەرچێ خۆی لەوانە بدە دەمی ئەو دەڵە دەچێتە یەک و تاکوو ئەو مێشەی کە گرتوویە بە تەواوی لە نێو رەگەکانیدا نەتوێتەوە دەم ناکاتەوە.
دەڵێن ئەم گیایە بۆ درەمانی کۆکە رەشە، گەروو ئێشە و سەرماخواردووی باشە ئەویش دەبێ وشک بکرێ و بکرێ بە گەرد و تۆز و هەموو رۆژێک یەک کەوچکی چاییخۆری لە نێو یەک پەرداخ ئاودا بوڵێندرێ و بخورێتەوە و ئەم کارەش تاکوو سێ رۆژ دەبێ بەردەوام بێ.