گەونەتاڵە، گیایەکە لە کوێستانەکانی کودستاندا زۆر دەڕوێ. لەبەر ئەوە کەتیرا و جەوییەی کە هەیەتی زۆر بەکەڵک دێ و لە چەسپسازی و دەرماندا بەکار دێ. لە کۆنەوە لە کوردەواریدا دەیکوڵێنن و بۆ شۆردنەوەی برین و بۆ ئەوەی چڵک و عفونەت نەکا برینی پێ خاوێن دەکەنەوە. بۆ بنەبڕ کردنی کڕێژی سەریش بەکاری دێنن و لەگەڵ گیای دیکە تێکەڵی دەکەن و لە سەری دەبەستن و دوای چەند کاتژمێرێک لێ دەکەنەوە و دەیشۆرن. بێجگە لەمانەش لە دروستکردنی قوماش و پارچەسازیدا بەکار دێ.
جۆری زۆرە کە باشترینیان گەون چەرموو یان گەون سپی یە.