گوراڵه چەرمی، گوڵ نیشان، گوڵاڵە چەرموو، گیا مێرگە، گوڵ مینا گیایەکی چەند ساڵایە لە بنەماڵەی "پاناسەکان" و لە تیرەی "میناکان"ە. ئەم گوڵە کە چەندین جۆری هەیە لە زۆربەی ناوچەکانی کوردستاندا بە شێوەی خۆڕسک دەڕوێ و لە سێ تاکوو ٦ ئینج بەرز دەبێ و گوڵەکانی رەنگیان زەردێکی لیمۆییە. ئەم گوڵە جۆری زۆرە و هەگەریش باش سەرنج بدەینە پەڕە گوڵەکانی لەگەڵ پەڕە گوڵی گوڵمینای شوێنەکانی تر جیاوازی هەیە، ئەوانەی کوردستان پەڕەکانیان پان و کورت و ئەوانیتریش پەڕەکانیان باریک و درێژە.
لە دەسەبەندی رووەکناسیدا ئەم گوڵە سەر بە تیری "Leucanthemum" و بنەماڵەی "Asteraceae"یە.
بە ئاڵمانی پێیدەڵێن Gewöhnliche Wucherblume.
بە سویدی پێیدەڵێن Prästkrage. (ملیوانی قەشە)
سێ پهڕه و مینا به خنجیلانــــــــــــه
ئهت ووت ملوانکهی مووروو شیلانه
"پیرهمێرد"
لە راستیدا ئەم جۆرە مینایە جۆرە خۆڕسکە کێویلەکەیەتی، دەنا مینای دەستچن و پەرەوەردەکراو هەیە کە بە شێواز و رەنگی جوراوجۆر و زۆر جوانتر.
بە سوێدی پێی دەڵێن Tusensköna.
بە ئاڵمانی Gänseblümchen یە.
ئەم گوڵە سەر بە تیرەی "Bellis" و بنەماڵەی "Asteraceae" یە.
سەیری گوڵ چاوان بکە.