گیاژار، گیایەکی دوو ساڵەیە لە تیرەی (Ranunculaceae) و لە رەگەزی "هەلایی هەل" (Conium)کە لە ٨٠ تا ١٥٠ سانتیمیتر باڵا دەکا، لاسکەکەی سوورێکی مەیلەو ئەرخەوانییە. لەبەر ئەوە مادەی ژەهراوی وەک ئالکولوئیدە جۆراوجۆرەکان و سیکوتوکسین لەم رووەکەدا هەیە، بۆ مرۆڤ و ئاژەڵ زۆر زۆر ژەهراوی و کوژندەیە. لە ناوەکەشیدا دیارە کە زۆر زیان هێنەرە. بەڵام کوتراوی ئەم گیایە لەگەڵ ماست تێکەڵ دەکەن و وەک دەرمانی ساڕێژکەری برینی چڵکن و میکرۆبی وەک دەرمان بەکار دێ.
سەیری هەلای هەل بکە.