BackChaerophyllum macrospermum
مەندێ

Latin: - Chaerophyllum macrospermum
مەندێ 

مەندێ یان مەنێ ناوی گیایەکی بۆن خۆشت کوێستانەکانی کوردستان لە تیرەی "Umbeliferae". هەر وەک قنگر پێش ئەوەی گەورە بێ، بە تەرچکی لە لاسکەکەیەوە بەرەو ژێر ئەرز بە مەودای ١٠ تاکوو ٢٠ سانتیمیتر دەری نێنن و دەیخۆن. لە کوردەواری خۆماندا مەندێ دەکرێ بە چێشتی خۆش و لە هێندیک شوێنیش بۆ بۆن و تام خۆشی تێکەڵی پەنیر و سیراج و کەشکی دەکەن.

© Kurdflora 2000 - 2023 in cooperation with Auriolus, contact
-