ئه‌م وێنه‌یه‌م له رۆژی ٩ی ٥ی ٢٠٠٢ دا له رۆژنامه‌ی سوێدی "ئافتۆن بلادێت" وه‌ر گرتووه. له ته‌نیشت وێنه‌که‌وه نووسرابوو: ئه‌م داره بێ شهرمانهیهک بووه هۆی تووڕه‌یی دهراسێکان و مهجبووریانی کرد که شکایه‌ت له خاوه‌نه‌که‌ی بکه‌ن. ئه‌م داره که شێوه‌ی کیر و هێلکه‌گون یان مه‌مکه؟ ده‌دا بۆبه بووە هۆی قه‌ڵس بوونی ده‌راوسێکان، کار گەیشتە جێگایەک کە یه‌کێکیان تهلهفوونی بۆ پۆلیس کرد و ئه‌و پۆلیسانه‌ش که هاتنه شوێنه‌که پێیان وابوو هه‌ڵپاچینی ئه‌و داره به‌و شێوه‌یه کارێکی دژی یاسایه. ئه‌م داره ١٥ ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له کالیفۆرنیا دا له‌به‌ر ده‌رکه‌ی Gillian Greensite دا رووا و له‌و ماوه‌یه‌دا به‌م شێوه‌ی لێ هاتووه. بۆ خۆی ده‌ڵێ نازانم دهراوسێکانم بۆ له‌م داره قه‌ڵسن و له مێشکی خۆیاندا فانتازی بۆ خۆیان ساز ده‌که‌ن، من له دارێک زیاتر هیچێک نابینم، ئه‌م داره‌ش به هیچ شێوه‌یه‌ک بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ههڵنهپاچراوه. یه‌کێک له ده‌راوسێکانی ده‌ڵێ زۆر ناخۆشه که هه‌موو کاتێک منداڵه‌کان ده‌قیژێنن و هاوار ده‌که‌ن و به‌م داره پێده‌که‌نن. یاساش ناتوانێ هیچ بکا چوونکو هه‌موو که‌سێک بۆی هه‌یه که هه‌رجۆرێک پێی خۆشه داری خۆی هه‌ڵپاچێ. هه‌ربۆه ئه‌م داره‌ش بۆ هه‌میشه ده‌مێنێته‌وه.