بهرێکی گۆشتنی دار و ڕووهکه. لە گیاناسیدا بە تالامووس یان توروس (ئەو بەش یان بەشانەی غونجە و گوڵ و بەری گیایە کە لە کاتی گەیشتندا دەبن بە میوە، بەشی سەرەتایی "Pedicel" و بەشی دووهەمی "Peduncle" و دواتریش دەبێ بە "Bract") و تۆودانی پێگەیشتووی گیایەکی گوڵدار دەڵێن میوە. هەروەها میوەکان بە شێوەی سروشتی تۆوی خۆیانیان لە نێو قوڵایی دڵدا راگرتووە.
نمونەی میوەکان هەڵووچە، سێو، پرتەقاڵ و هیترە. بەڵام زۆرن ئەو سەوزیانەی کە لە میوە دەچن بەڵام هێشتا بە میوە ناژمێردرێن وەک کولەکە و جۆرەکانیتری، پەتاتە و فلفلی سەوز، ئەمانە لە روانگەی گیاناسێکەوە میوەن بەڵام لە چێشخانە و دروستکردنیاندا خەڵک بە میوەیان نازانن و وەک سەوزی سەیران دەکەن. جاروبارەش سەوزەکانی چێشت لێنان لە بیروباوەڕی گیاناسانەوە بە میوە دەژمێردرێن وەک رێواس و هەروەها هێندیک لە بەهاراتەکان وەک فلفلی شیرین و گوێز هیندی میوەن.