له که‌یه‌وه مرۆڤ ده‌ستی کردووه به چاندنی سه‌وزی؟
سه‌وزیی ڕووه‌کێکن که لاسکی نه‌رم و بێ چێویان هه‌یه. ئه‌و به‌شه‌ی سه‌وزی که ئێمه ده‌یخۆین یان ڕیشووی ڕووه‌که (وه‌ک چۆنه‌ر) یان لاسکه (وه‌ک مارچێوه) یان گه‌ڵایه (وه‌ک ئسفناج، سپه‌ناخ) یان خونچه‌یه (وه‌ک که‌له‌م) یان میوه‌یه (وه‌ک ته‌ماته) و یان دانووی ڕووه‌که‌که‌یه (وه‌ک دانه‌وێڵه).
هه‌ر وه‌ک زانراوه مرۆڤی سه‌ره‌تایی، دانه‌وێڵه‌ی وه‌ک باقله و نۆک و ڕووه‌کی ڕیشووداری وه‌ک گێزه‌ری که به شێوه‌ی خۆڕست ڕواون و چنگی که‌وتوون هه‌ر به‌و جۆره‌ی که هه‌بووه کۆی کردوونه‌ته‌وه. سه‌وزیی له‌م جۆره و ڕووه‌کی به‌گه‌ڵای وه‌ک که‌له‌م و کاهوو هه‌ر له سه‌ره‌تای ژیانی مرۆڤه‌وه له مه‌زرا و بێستانه‌کانی مرۆڤی سه‌ره‌تاییدا ده‌ست که‌وتوون، ئێمه ئێستاش نازانین ئه‌م مه‌زرا و بێستانانه له که‌یه‌وه سه‌ریان هه‌ڵداوه.
خه‌ڵکی وڵاتی میسری کۆن کاهو، که‌له‌م، ته‌ڕه‌تیزه، کاڵه‌ک، باقله، توور، پیاز، سیر، گه‌نگر و هه‌روه‌ها ڕه‌نگه نۆکیشیان دهچاندبێ. هه‌ر بۆیه ده‌رده‌که‌وێ که هه‌زاران ساڵ به‌ر له ئێستاش مرۆڤ هێندێک ڕووه‌کی به تام و چێژیی بۆ خواردنی خۆی به‌کار هێناوه.
یونانیه‌کان و ڕۆمیه‌کانیش هه‌موو ئه‌و سهوزییانهی که میسریه‌کان خواردوویانه ده‌یاناسین و بێجگه له‌وانه‌ش خه‌یار و مارچێوه و کهرهوزیشان به‌کار هێناوه.
کاتێک لێکۆڵه‌ره‌کان گه‌یشتنه وشکارۆ (قاره)ی ئامریکا، له‌وێدا سهوزیگهلێکیان دۆزیه‌وه که له وشکارۆی ئورووپادا هێشتا نه‌ناسرابوون. ته‌نانه‌ت لووبیا (فاسۆلیا)ی ئاساییش له ئامریکادا ئه‌وه نه‌بوووه که له ئورووپادا باو بوو. له‌وێ چه‌ندین جۆر فاسۆلیا، په‌تاته، په‌تاته‌ی شیرین، گه‌نمه‌شامی و ته‌ماته ده‌چێندران که هه‌موویان هی ئه‌م دوینا نوێیه بوو که لێکۆڵه‌ره‌کان ڕێیان تێکه‌وتبوو و له دونیای کۆندا خه‌ڵکه‌که ئه‌م جۆره ڕووه‌کانه‌یان نه‌ده‌ناسی هه‌تاکوو تۆوه‌که‌ی به هۆی لێکۆڵه‌ره‌کان گه‌یشته ئورووپا.
له سه‌ده‌ی نۆزده‌هه‌مه‌وه له هه‌موو بوارێکه‌وه شۆڕشێکی گه‌وره‌ی کشت و کاڵ ده‌ستی پێ‌کرد. جوتیاران به به‌کار هێنانی که‌ره‌سته و ئامرازی جوتیاری باشتر و هه‌ڵبژاردنی تۆوی باشتر و به‌که‌ڵکتر و سالمتر جۆریی به‌روبوومی خۆیانیان باشتر کرد. هه‌ربۆیه پنجی هه‌موو سهوزهیهکان گه‌وره‌تر و به‌تامتر و له جارانیش زیاتر مه‌وادی کانییان تێدا پێک ده‌هات.
فرهنگ بمن بگو چرا. به‌رگی چواره‌م ل. ١٣٥ و ١٣٦.