مه‌وز، موز، دارێکی گه‌رمه‌سێرییه و له ڕیزی "یه‌ک له‌تکه‌ییه‌کان" Monocotylédones دا که تیره‌یه‌کی تایبه‌تی به ناوی "مه‌وزه‌کان" Musacées، بۆ خۆیان پێک دێنن و زۆرتر له ولآتانی وه‌ک ئامریکای ناوین و ئافریقا و هیندوستاندا ده‌ڕوێ. هه‌رچه‌ند که دارێکی به‌رزه به‌ڵام هه‌ر له سه‌ر ڕووه‌که‌کان ده‌ژمێردرێ و به پێچه‌وانه‌ی دار و بچکه‌کانیتر هێنده داره‌که‌ی ڕه‌ق و خۆڕاگر نییه…
مۆز میوەیە یان بەرە؟
بۆ ئەوانەی کە تاکوو ئێستا وادەزانن مۆز میوەیە، بزانن کە مۆز میوە نیە بەڵکوو بەرە.
مۆز یان مەوز ناوی بەرێکە کە لە گیایەکی گوڵداری سەر بە تیرەی "Musa" بەرهەم دێ کە زۆربەی جۆرەکانی بۆ خواردن دەشێن و هێندێک جۆریشی تەنیا بۆ جوانی دەڕوێنن. میوەکەی بە بەر دەژمێرێ و جۆرەکانی لە شێواز و قەڵەویی و لاری و رەنگدا جیاوازییان هەیە، بەڵام زۆربەیان لار و باریک و درێژن. پێستەکەی دەتوانێ زەرد، پەمەیی و یان سوور بێ کاتێک بە تەواوی پێدەگا و رەنگی سەو کاتێک کاڵ و کرچ و نەگەیشتووە. مۆز بە هێشوو لە سەر داری بەرز زۆر جار لە پۆپەوە شۆڕ دەبنەوە.
دەستەبەندی:
تیرەی Musa ساڵی ١٧٥٣ لە لایەن رووەکناسی بەناوبانگی سویدی Carl Von Linné تاریف کراوە کە ئەویش بە نۆری خۆی سەر بە بنەماڵەی Musaceae کانە کە ٧٠ جۆریان هەیە و ئەم جۆرانەش لە لاین World Checklist of Selectet Plant Families پشت راست کراونەتەوە و تۆمار کراون. هەر وەک لە سەرەوە وترا، زۆربەی زۆریان دەخورێن و هێندیکیش لەمانە تەنیا بۆ جوانی دەڕوێنن.
مێژوو:
مۆز یان مەوز لە باشوری رۆژهەڵاتی ئاسیاوە لە دورانی ئانتیکەوە هاتووتە ئوروپا و ناسراوە. دوایە گەیشتە ئافریقا و بە تایبەتی ئامریکای ناوەندی. مۆز خواردنێکی زۆر گرینگ و هەروەها بەرهەمێکی فرۆشتنی زۆر گرینگە. مۆز کە لە راستیدا ناوی bananە وشەیەکی ئیسپانیای و پورتەقاڵیە کە ئەویش بە نۆرەی خۆی لە زمانی کانگۆوە وەرگیراوە.