مزره‌مه‌نی (مرکبات) چه‌ند به‌شن؟
که‌س نازانێ یه‌که‌م جار مزره‌مه‌نی له کوێوه هاتووه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که ئه‌مڕۆ له زۆربه‌ی وڵاته گه‌رمه‌سێره‌کانی جیهاندا ئه‌م دارانه ده‌ڕوێن، به‌ڵام له ئاخرو ئۆخرهوه ناوبانگی جیهانیان په‌یدا کردووه.
یونانیه‌کان و ڕۆمیه‌کان مزرهمهنییان ناسیوه و ڕه‌نگه هه‌ر له هێندوستانه‌وه چووبێته ئاسیای ڕۆژئاوا و له‌وێشه‌وه گهیتبێته ئوروپا. ئیسپانیوڵیهکان (نارنج)یان گه‌یانده هیندی ڕۆژئاوا و له‌وێشه‌وه له ساڵی ١٥٦٥دا به هۆی کۆچ کردنه‌وه‌ی گه‌یشته ئه‌یاله‌تی فلوریدا.
باشترین جۆری مزره‌مه‌نی پرته‌قاڵ و نارنگی و نارنجه، به‌ڵام ده‌بێ ئه‌وه‌ش بزانین که تاکوو ئێستا ٩٧ جۆر پرته‌قاڵ و نارنگی ناسراون.
جۆره‌کانی مزره‌مه‌نی له جێگای جۆراوجۆره‌کانی جیهاندا تێنه به‌رهه‌م و جۆرێکی زۆر جێگای سرنجی پرته‌قاڵ ناسراو به (پرته‌قاڵی خوێنی) هه‌یه که میوه‌که سووره له هه‌موو لێواری مه‌دیته‌رانه‌دا دروێ.
نارنج له زۆر شوێنددا ده‌ڕوێ، به‌ڵام له ئسپانیادا هێنده زۆر ده‌ڕوێ که بۆ تهجارهتیش به‌کاری دێنن. له به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌م میوه هه‌م ترش و هه‌میش تاڕاده‌یه‌ک تاڵه، وه‌ک میوه که‌ڵکی لێوه‌رناگرن و ده‌یکه‌نه مره‌با، دیاره زۆر که‌ڵکی دیکه‌ی هه‌یه و هه‌ر له ده‌وا و ده‌رمانه‌وه هه‌تاکو عه‌تر به‌کاری دێنن.
سەرچاوە: فه‌رهه‌نگی "بمن بگو چرا" به‌رگی چوار ل. ٣٧ و ٣٨.