فه‌رقی میوه و سه‌وزی چیه؟
وشه‌ی میوه بۆ به‌شه گۆشتنه‌که‌ی گیا به کار دێ که له گوڵ پێک هاتووه و ده‌نکی تێدایه.
سهوزیجاتیش به ڕووه‌ک ده‌وترێ و ماناکه‌ی ئه‌وه‌یه که ئه‌مان خاوه‌نی لاسکێکی نه‌رم. به پێی تاریفی زانایانی ڕووه‌کناس، ئه‌و به‌شه له ڕووه‌ک که تۆوی تێدایه میوه‌یه. ئه‌م ڕووهکناسانه میوه‌کانیان به چه‌ند ده‌سته دابه‌ش کردووه:
میوه گۆشتنهکان که نێوکیان له نێوه‌ڕاستدایه وه‌ک مرهکهبات (نارنج، لیمۆ، پرته‌قاڵ…) و شووتی و سێ‌و. یان ئه‌و میوه‌گه‌له‌ی که له نێوه‌وه قووڵن وه‌ک گیلاس، هه‌ڵوژه، قۆخ و میوه‌ی وشکی وه‌ک فندق، باقله و نۆک.
ڕه‌نگه پێتان سه‌یر بێ، که بۆ زانایانی ڕووه‌کناس ته‌نیا له به‌ر ئه‌وه‌ی که نۆک و باقلهیان ته‌نیا له به‌ر ئه‌وه‌ی که ناوکیان هه‌یه، له ڕیزی میوه‌کاندا داناوه، له‌وه‌ش سه‌یرتر ڕه‌نگه ئه‌وه بێ که بزانن، خه‌یار و کوله‌که‌ش له ڕیزی میوه‌کاندا داناوه. دایاره ئه‌م جۆره دابه‌ش کردنه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی که ئێمه چه‌نده علمی بیر بکه‌ینه‌وه. بێجگه له‌مه‌ش، شێوه‌ی نان خواردن له شوێنه جۆراوجۆره‌کانی جیهاندا فه‌رق ده‌کا، بۆیه ئه‌و به‌شه‌ی گیا که ده‌خورێ ڕه‌نگه له هێندێک شوێندا به میوه بژمێردرێ و له هێندێک شوێنی‌تردا به سه‌وزیجات. هه‌ر به‌و جۆره‌ی که له دنیای ئاژه‌ڵدا "بنه‌ماڵه"ی جۆراوجۆر هه‌یه و به جۆرێک لێک ده‌چن. هه‌ر به‌و جۆره‌ش له دنیای ڕووه‌کدا، گیاکان لێکچوونیان هه‌یه. بۆ وێنه ڕه‌نگه نه‌زانن که که‌له‌م و شه‌له‌م و توور و ترپچه و گوڵه‌که‌له‌م هه‌موو سه‌ر به یه‌ک بنه‌ماڵه‌ن و کاهوو و کاسنی و که‌نگریش له بنهماڵهیهکیترن و بنه‌ماڵه‌ی بنۆکیش پێک هاتووه له خه‌یار و خه‌ربزه و بادامه کێولیه و لوبیا ژاپونی. کهرهفسیش سه‌ر به بنه‌ماڵه‌ی پیاز و سیر و سیرهکێویلهیه، له کاتێکدا چۆنه‌ر و ئسپهناخ له بنهماڵهیهکیترن. سه‌یرتر له‌مانه‌ش ئه‌وه‌یه که په‌تاته و باینجان و بیباری سه‌وز و توتنیش سه‌ر به یه‌ک بنه‌ماڵه‌ن.
میوه‌کان و سهوزیجاتهکان له شتێکدا لێک ده‌چن، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه که هه‌موویان ڤیتامینی و مه‌وادی کانییان بۆ له‌ش ساغی مرۆڤ تێدایه.
سەرچاوە: فه‌رهه‌نگی "بمن بگو چرا" به‌رگی چوار ل. 35 و 36.