بەری داری لیمۆیە کە تامی شیرینە. ئەم میوەیە لە بنەماڵەی لیمۆجاتە و میوەکەی بە گەورەیی پرتەقاڵێکە و رەنگی وەک لیمۆ زەردە، بۆن و تامێشی خۆشە. تۆزێکیش رەگی ترشی هەیە بەڵام لە ترشیدا ناگاتە لیمۆ. لە ناوچەی مەدیترانە دەڕوێ لە ئیتالیا و فەرانسەش بە نیازی بازرگانی بەرهەم دێ. بۆ بنۆخۆشی چایی و شیرینی کەڵک لەم جۆرە لیمۆیە وەردەگیردرێ.
لەشکری زوڵفت لە بۆ قەتڵم هەمیشە حـــــــــازرە
وەرنە سەیری تیری موژگانی لە دڵدا نەشتــــــەرە
ڕووت گوڵ و نارنج و لیمۆ یا هەناری گوڵ بەدەم
دانەیی یاقووتە خاڵت غەبغەبت وەک کەوســـــەرە
"زەبێحی"