به‌ڵگه به‌ده‌سته‌وه‌یه که خه‌ڵکی وڵاتی چین له چوار هه‌زار ساڵ له‌مه‌به‌ره‌وه ئه‌م جۆره میوهگهلهیان ناسیوه.
ئه‌م میوهگهله (مرکبات) دوو جۆرن: جۆرێکیان شیرین و جۆرێکیان ترشن. به‌شه ترشه‌که‌یان ئه‌و دارانه‌ن که له یه‌که‌م جار له ئورووپادا چێندران و مسڵمانه‌کان له سه‌ده‌ی نۆهه‌مدا پاش ئه‌وه‌ی ئسپانیا و دووڕگه‌ی (سیسیل)یان داگیرکرد له گه‌ڵ خۆیان گه‌یاندیانه ئه‌وێ.
له سه‌ده‌ی یازده‌یه‌مدا که موسڵمانان ئه‌م وڵاتانه‌یان داگیر کرد و له‌و شوێنانه‌دا مانه‌وه، په‌ره‌یان به چاندن و بڵاو کردنه‌وه‌ی ئه‌م جۆره کارانه کرد. به‌شه ترشه‌که‌ی ئه‌م میوهگهله تاکوو سه‌ده‌ی پانزده‌یه‌م له باشووری ئوروپادا ده‌چێندران و له ئه‌و کاته‌وه له‌به‌ر پێوه‌ندی گۆڕینه‌وه‌ی که‌لوپه‌ل له گه‌ڵ وڵاتانی ڕۆژهه‌ڵاتیدا، به‌شه شیرینه‌که‌ی ئه‌م میوه‌ش گه‌یشته ئورووپا. هه‌ر چه‌نده ئه‌مڕۆش هێندێک له داره‌کانی به‌شه ترشه‌که‌ی ئه‌م میوه‌یه هه‌ر ده‌چێنن، به‌ڵام ئه‌م له‌به‌ر ئه‌وه‌یه که پێوه‌ندی بده‌ن به داری به‌شه شیرینهکهوه.
به‌شه شیرینه‌که‌ی (مرکبات شیرین) سه‌ره‌تا یه‌کێک له ڕیزی خواردنه نایاب و ئهعیانانهکاندا بوو، چوونکوو ته‌نیا خه‌ڵکی ده‌وڵه‌مه‌ن ده‌یانتوانی به‌کاری ببێنن. پاشاکان و ئه‌میره‌کان پووڵێکی زۆریان ده‌دا بۆ ئه‌وه‌ی دارێکی ئه‌م جۆره میوه‌یان ده‌ست که‌وێ و له باخه تایبهتیهکانیاندا بیچێنن.
له وڵاته کوێستانیه‌کاندا ئه‌م دارانه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی زۆر ناسکن، له زستاناندا سه‌رما دیبردن، له‌به‌ر ئه‌وه سه‌رما نه‌یانبا گه‌رمخانه‌ی تایبه‌تیان بۆ دروست ده‌کردن که ناویان لێ نابووه (نارنجستان). ئه‌م دارانه‌یان له گوڵدانی زۆر گه‌وره‌دا ده‌چاند و هاوینانیش ده‌یانبردنه ده‌ره‌وه بۆ هه‌وای ئازاد و زستانانیش له پشت شووشه‌ی نارنجستانهکانهوه ڕاده‌گیران و سه‌ره‌ڕای سه‌رما و سۆڵه‌ی ده‌ره‌وه له نێوه‌وه گه‌ڵیشیان ده‌کرد.
کاتێک کریستف کلمب دنیایی نوێی دۆزیه‌وه، هێندێک له تۆوی ئه‌م جۆره میوه و گیای دیکه‌ی برده ئه‌وێ. تۆوی ئه‌م جۆره میوه‌یه له دووڕگه‌ی (هیسپانیولا) چاند و ماوه‌یه‌ک دواتر له هیندی ڕۆژهه‌ڵات و فلوریدای ئه‌مڕۆدا، له‌و هه‌وا گه‌رمه‌ی ئه‌وێدا ڕوان.
سوور پێسته‌کان ئه‌م جۆره میوه‌یان ده‌خوار و له‌گه‌ڵ ڕۆیشتنیان بۆ ئه‌ملاو ئه‌ولا تۆمهکهیان لێ به‌ر ده‌بووه‌وه و پاشانیش شین ده‌بوون، بۆیه بیشه‌ی زۆری ئه‌م دارانه به شێوه‌ی خۆڕست له‌و ناوچانه ڕواون.
ئێستاش ئیتر وڵاتانی پێش که‌وتووی ئامریکا له بارهێنانی ئه‌م جۆره میوه‌دا پێشڕه‌وی وڵاتانی دونیایه. ئه‌یاله‌تی کالیفورینا له‌م دارانه‌ی زۆر لێده‌ڕوێ و زیاتر له هه‌ر وڵاتێکی دیکه‌ی جیهان له‌م جۆره میوه‌یه به‌رهه‌م دێنێ.
سەرچاوە: فرهنگ بمن بگو چرا، به‌رگی چواره‌م ل. ١٤٠ و ١٤١.