لە راستیدا ئەم گوڵە ئامریکاییی خوارووە بەتایبەتی میکزیک و شیلی و زیاتر لە ٥٠ جۆری هەیە کە گوڵێکی یەک ساڵەیە و هێندک جۆرە بۆ جوانی لە نێو گوڵدان و لە نێو باخچەدا دەچێنن.
لاسکی باریکە و بە درێژایی چەند میتر بە شتومەکی دەوروبەریدا هەڵدەچێ، گەڵاکانی زلن و رەنگیان سەوزی مەیلە و شینن و دەکرێ لە نێو سالادیشدا بۆ خواردن بەکار بێ. گوڵەکانیشی شەیپوورین و رەنگیان زەرد و نارنجیە و لە سەرتای هاوینەوە تاکوو کۆتایی پاییز گوڵ دەدا.
لادەن لە تیرەی Tropaeolaceae یە.