Backstinking bean or stinking wood
قەرەتاج

Latin: - Anagyris foetida L.
English: - stinking bean or stinking wood
قەرەتاج 

ڕووەکی قەرەتاج یان قەرەقاج
ناوی زانستی : Anagyris foetida L.
لە خێزانی : پۆڵکەییەکانە fabaceae ( Leguminose )
ناوی ئینگلیزی : stinking bean or stinking wood
ناوی ماڵتایی Maltese name : Fula tal-Klieb
بەپێیی واتای ناوە ئینگلیزیەکەی پێشنیاردەکەم بە کوردی ناوبنرێت ( دارە بۆگەنە )
بەگشتی واتای ناوی ئەم درەختە دەبێتە ( درختە بۆگەنە )
قەرەقاج ( قەرتاج ) دارەبۆگەنە Anagyris foetida L. درختیلەیەکی خۆرسکە لە کوردستان لە ناوچە ی چیایی و شاخەکان دەڕوێت بە زۆریش لە ناوچەکانی قەرەداخ و گەیلان غەربی پارێزگای کرماشان ، سەرەتا ئەم ڕووەکە لە دورگەکانی وڵاتی ماڵتا دۆزراوەتەوە .
ئەم درەختیلەیە لقی زۆر دەردەکات و لەشێوەی پنجە دەوەنێکدا دەردەکەوێت و قەدەکانی ساف و رەنگ خۆلەمێشین و توێکڵیان سافە .
گەڵاکانی درێژکۆلە و ساف smooth leaf و کەمێ گۆشتنن و لەسەر هەر گرێیەک تەنها یەک گەڵا دەردەکات
ئەم درەختیلەیە لە ڕووەکە گوڵدارەکانە و گوڵەکانی ڕەنگیان زەردە و نێرەک و مێییەک لەیەک گوڵدا دەردەکەون واتە flower hermaphrodite بەری دارەکە ( تۆوەکەی ) لەشێوەی دەنکی فاسۆلیادایەو بەرگێکی پتە و و رەقی هەیە و هاوتوخمن homogeneous seeds or fruits .
ڕووەکی قەرەتاج یان قەرقاج ( 1 تا 2.5 ) مەتر باڵا دەکات و (1 بۆ 4 ) مەتر پانی لق و پۆ دەهاوێژیت
ئەم ڕووەکە رووەکێکی ژەهراویەو بۆنێکی ناخۆشی هەیە کە لە بۆنی فاسۆلیای گەنیو دەچێت .
سەرەڕی ژەهراویبوونی ئەم ڕووەکە بەڵام بەهای پزیشکی و دەرمانی خۆی هەیە و بۆ چارەسەری هەوکردنی سیەکان و ڕەوانی واتە یارمەتیدەرێکی باشە بۆ هەرسکردن بەڵام خۆی هەرس نابێت ، لەبەر ئەوەشە ئاژەڵی کێوی و بزن و مەڕ تۆوەکەی قوت دەدەن و یارمەتی هەرسکردنی خۆراک و گژوگیای ناو گەدەیان دەدات و دەنکە تۆوەکە بە ساخی لەگەڵ پاشرۆکەیان فڕێدەدرێتە دەرەوە .
سەرەڕای ئەو سودانەی سەرەوەش دەتواندرێ بەکار بهێندرێت بۆ سەوزپۆشکردن و پاراستنی خاک لەڕاماڵین بەهۆی لافاو و بارانەوە .
یەکێ لە سیفەتە دیارەکانی ئەم ڕووەکە ئەوەیە کە لە کۆتایی وەرزی پاییزدا گەڵا دەردەکاتە و لە وەرزی زستاندا سەوز دەبێتەوە و لەوەرزی بەهاریشدا لە سەرتای مانگی خاکەلێوەدا گوڵ دەکات .
لە بەشە جیاوازەکانی ئەم ڕووەکەدا دوو مادەی کحولی ژەهراوی واتە ( cytisine و Anagyrine ) دۆزراونەتەوە ، هەروەها گوڵەکان ماددەیەکی چەوری ئۆرگانی لەشێوەی بۆدرەدا دەردەدەن سودی زۆری هەیە بۆ چارەسەری بایۆلۆجیانەی مێرووە زیانبەخشەکانی وەکو مێرووی دانەوێڵە ( Callosobruchus chinensis )
........................................................................................................
بەشێک لە وێنەکان لە ناوچەی قەرەداخ لە گوندی سۆڵە و دەربەندی باسەڕە گیراون
هەرشادبن Bakir Ahmady 1/4/2019
Bilden kan innehålla: berg, utomhus och natur

© Kurdflora 2000 - 2020 in cooperation with Auriolus, contact
-