BackCom marigold
قاسدە پاییز

Latin: - Chrysanthemum segetum
English: - Com marigold
قاسدە پاییز 

قاسدە پاییز، گیایەکە بە گوڵێکی جوانەوە لە تیریی Compositae کان کە زۆر جوانە و گوڵیکی تۆپی جوانی هەیە و بە شێوەی کێوی دەڕوێ.
ئەم گیایە بۆ دەرمان بەکار دێنن بەڵام لەبەر ئەوە ماددەی ژاراوی تێدایە نابێ لە یەک تا دوو گرەم زیاتری بەکار بهێندرێ بۆ لە نێو بردنی زپکە و جۆشی روومەت و بۆ بکار هێنانیشی دەبێ گیایەکە گوڵێندرێ و ئاوەکەی لەگەڵ شیردا تێکەڵ بکرێ و شوێنی زیپکە و جۆشەکانی پێ بشۆردرێ. هەروەها بۆ دەرمانی شوێنی پێوەدانی زەردەواڵە و زەرگەتە و سیرەمۆزە و دووپشک کوتراوەکەی ئەم گیایە لەگەڵ زۆرن تێکەڵ دەکرێ و لەسەر شوێنی پێوەدانەکە دادەنرێ.

© Kurdflora 2000 - 2023 in cooperation with Auriolus, contact
-