سام رێژ، سەمڕێژ، ژەهرڕێژ، گیایەکی دەشتەکی و شوێنی تەڕاییە، لە تیرەی "سوێسنیەکان" کە سەلکێکی وەک پیازی هەیە. گوڵەکانی هێشووین و لە پۆپەی لقەکانیەوە دەڕوێن. رەنگیان شینێکی مەیلەو بەنەوشن کە رەگی سووریان تێدا بەدی دەکرێ. لینج و پرتینەکانی ئالفاکراتین و چەوری بۆنداری تێدایە و هەروەها ویتامینی دی، ئچ و ئی تێدایە. ئەم گیایە نزیک بە ٤٠ جۆری هەیە کە ناوچەکانی مەدیتەرانەدا دەڕوێن
لە فەرهەنگەکەی ئەمیر ئەمینیدا لە لاپەڕەی ١٣٦دا زۆر باسی دەرمانیی لەسەر ئەم گیایە کراوە، لەوانە ئەگەر بە رادەی ٢٠٠ گرەم لەم گیایە لەگەڵ هەنگوین تێکەڵ بکرێ و هەر رۆژێک یەک کەوشکی چێشت خواردنی لێ بخورێ، هێزی جنسی دوو بەرامبەر زیاد دەکا و یان ئەگەر هێشوویەک لە گوڵی ئەم گیایە لەگەڵ بەنەوشە و گەڵای داربیدا تێکەڵ بکرێ و سێ رۆژ هەر جارە ١٠ گرەمی لە نێو ٥٠٠ میلیلیتر ئاودا بکوڵێندرێ هەموو نەخۆشینێکی ئیش و ئازاری چاو لە نێو دەبا. بێجگە لەمانە ئەگەر ئەم گیایە لەگەڵ گیای پەڕسیاوەشان بکوڵێندرێ بۆ دەرمانی مێخەکە و زیپکە و دمەڵ دەشێ. ئەم گیایە لەگەڵ پەڕسیاوەشان تێکەڵ بکرێ و بکوترێ و هەر رۆژ یەک کەوچکی چایی خوەری لە ٥٠٠ میلیلیتر ئاوەدا بکوڵیندرێ بۆ ماوەی یەک حەوتوو (لە هەر گیایەک ٢٠٠ گرەم) دەرمانی زۆر باشە.