سێو خووگانە، گیایەکی بە بنچی بن ئەستووە لە بنەماڵەی "پەتاتەییەکان" (Solanaceae) کە نزیک ٨٠ سانتیمیتر بەرز دەبێ وهەر لە کۆنەوە لە کۆمەڵگای کوردەوارییدا بۆ دەرمانی هەڵمسانی پێست هەموو گیایەکە بە پرس و گەڵا و لەق و ریشووەوە بەکار دێنن. ئەو ناوە کوردییەشی بۆیە پێوەنراوە، لە کوردەواریدا لە ریشووکە مەرهەمێک دروست دەکەن کە بۆ نێشتنەوەی هەڵمسان و قیڕە بوونی گونان بەکار دێ کە دەڵێن هێندە دەرمانی باشە لە ماوەی چەند رۆژێکدا هەموو ئاوسان و زلبوونەکەی دەنیشێنێتەوە و چارەسەری دەکا.