قدومه، قدوومه، ڕووه‌کێکه له تیره‌ی "خاچییه‌کان" Cruciféres، ئه‌م ڕووه‌که له نزیک جاده‌کان و ڕێگاوباندا ده‌ڕوێ و له هێندێک شوێن تاکوو 90 سم بالآ ده‌کا وگوڵی چووکه‌ی ڕه‌نگ زه‌رد ده‌گرێ. تۆوی ئه‌م ڕووه‌که‌ش یه‌کێک له‌و چوار تۆوه‌یه که له ده‌رمانی "چواردتخمه" (چوارتۆو، چوار تۆم)دا به‌کار دێ و که عه‌لی ئه‌شره‌ف ده‌رویشیان ده‌ڵێ بۆ ده‌رمانی سینگ ئێشه باشه. به فه‌رانسه‌یی پێی ده‌ڵێن Vélar.