ههورامانیهکان له شاری پاوه به گوڵه شلێره دهڵێن "قهقڵهبازی".
شلێرە، گوڵە شلێرە، گوڵیکی زۆر جوانی کوێستانەکانی کوردستانە کە بە زۆر رەنگ هەیە و باڵای لە ١٠٠ تا ١٢٠ سانتیمیتر بەرز دەبێ و تەمەنی نزیک ٣ حەوتوویە و لە تیرەی "سوێسنیەکان" Liliaceae نە.
سەڵکی ئەم گیایە بۆ دەرمانی رۆماتیسم و نەخوەشی دیکە دەرمانی باشە. گویە ئەم گوڵە جوانە کە بە شێوەی خۆڕست لە زۆر شوێنی ئێراندا دەڕوێ، لە ساڵی ١٥٧٦ی زایینی لە لایەن گەڕیدەکانی ئوروپاییەوە براوە بۆ وڵاتی ئوتریش و لەوێ بە شێوەی زانستی پەروەردە کراوە و ئێستا بە هەموو ئوروپادا بڵاو کراوەتەوە.
ناوی "اشک مریم" (فرمێسکی مریەم) لە ئێراندا بۆیە بەم گوڵە دراوە کە چەند دڵۆپە ئاوی شەونم و خوێز لە نیو گوڵەکەیدا کۆ بووەتەوە و کاتی لێکردنەوەدا وەک فرمێسک دەتکێنە سەر ئەرز. ناوەکانیتری ئەم گوڵە بە فارسی لاله واژگون، لاله سرنگون، گُل اَشک، و تاج قیصر ە.
ناوە زانستیەکەی ئەم گوڵە لە وشەی لاتینی imperator (قەیسەر) وەرگیراوە کە بە مانای "قەیسەرانە" دێت و زۆرتر لەبەر لێکچوون و فۆرمی گوڵەکانی ئەم رووەکە لەگەڵ تاچی قەیسەرە.
بە ئاڵمانی Kaiserkroneی پێدەڵێن.
سەیری شلێرە و گوڵە شلێرە بکە.