قوون سوور، قون سوور، جۆرێ پیازی کێوییه له به‌هاردا دڕوێ، لاسکه‌که‌ی سووره و بۆنی ناخۆشه، وشکی ده‌که‌ن و بۆ ده‌رمانی به‌ردی گورچیله دێمی ده‌که‌ن و ده‌یخۆنه‌وه و له دۆکوڵیوی ده‌که‌ن بۆ زکام. ف.ل. کاتێک ئه‌م نووسراوانه‌م ناردبووه خزمه‌ت هاوڕێیه‌کی ڕۆشنبیر بۆ ئه‌وه‌ی پێدابچێتهوه بۆم، له ژێر تاریفی ئه‌م ڕووه‌که‌دا نووسیبووی: ئامۆزای لووشهیه، لووشه له وشکایی دا شین ده‌بێ ئه‌م له زهنه و ته‌ڕایی و ده‌م ئاوان دا. منیش پێم وایه یان ئامۆزیهتی یان هه‌ر بۆ خۆیه‌تی که لای ئێمه پێی ده‌ڵێن سوورهونه!