سیاوخشی، پەڕسیاوەش، سیاپوز، ڕووه‌کێکی زۆر ناسک و تەرچکی یه‌کساڵه‌یه له ته‌ڕه‌تیزه و جافەری ده‌چێ و له تیره‌ی "شهمانییهکان" Geraniacées که که‌و زۆر خه‌زی لێ ده‌کا. له کوڵک داپۆشراوه و به‌رزییه‌که‌ی له نیومیتر تێناپه‌ڕێ. گه‌ڵاکانی له ٧ تاکوو ١٣ گه‌ڵای چووکه‌ی ددانه‌داری نووک تیژی دیکه پێک هاتوون و رەنگیان سەوزێکی کاڵە، گوڵه‌کانی چه‌رموو، سوور، ئه‌رخه‌وانی و پهموویین و له هێشووی ٢ تاکوو ٤ دانه‌ییدا ده‌پشکوون. لە زۆربەی شوێنەکاندا لە کوردستان دەڕوێ و لە پارێزگای کوردستاندا لە مەریوان، مەریوان، دزڵی و کانی دینار دەڕوێ. ڕیشووه‌که‌ی زل و گۆشتنه و له سه‌ر بهرەکهیهوه شتێکی درێژ هه‌یه له ده‌نووکی لەکلهک ده‌چێ. زۆرتر له شوێنی بایهردا ده‌ڕوێ و لاسکه کورکنهکانی له سه‌ر زه‌وی ڕاکێشراون و بۆنێکی پیسیان هه‌یه. قه‌یته‌ران بۆ ده‌رمانی گورچیله و ژانه‌سک و منداڵدان و گه‌روو (قوڕگ) باشه.
لە کوردەواریدا وشکی ده‌که‌ن و به کوڵاوی ده‌یخۆنه‌وه بۆ ده‌رمانی گورچیله. ژنی دووگیان (ئاوس) نابێ بیخواته‌وه چوونکە منداڵه‌که‌ی له‌بار ده‌با. بێجگە لە مانەش پێشتر وەک دەرمان بۆ ئەم دەرد و بەڵایانە بەکار هێنراوە:
١ـ دەرمانی نەخۆشینەکانی ریخۆڵە.
٢ـ چارەسەری نەخۆشی سینگ دەکا.
٣ـ ئەگەر چەند دڵۆپەی لە دێم کراوەکەی بکرێتە نێو لووت، گریپ چارەسەر دەکا و کەپی کەپۆ لە نێو دەبا.
٤ـ سەفرا و بەڵغەمی نێو گەدە و رخۆڵەکان دێنێتە دەرێ.
٥ـ کرمی نێو زگ دەکوژێ.
٦ـ میز هێنەرە.
٧ـ عادەت و بێ‌نوێژی ژنان دەکاتەوە.
٨ـ بۆ دەرمان کردنی تەنگی هەناسەی منداڵان زۆر باشە.
٩ـ درمانی باشە دژی سکچوون.
١٠ـ تەو و یاو دەبڕێ.
١١ـ بۆ دەرمانی یەرەقان زۆر باشە.
١٢ـ بەردی میزڵدان لادەبا.
١٣ـ بۆ بەهێزکردنی موو، گەڵای تازەی قەیتەران وەک مەرهەم بە سەردا دەسوێن و یان لە دەێم کراوەکەی کەڵك وەردەگرن.
١٤ـ ئارەقە هێنەرە.
به فه‌رانسه‌یی Bec de grue و Bec de cigogneی پێده‌ڵێن.
سەیری په‌ڕسیاوه‌ش بکە.