ڕووه‌کێکی یه‌کساڵه‌یه له ته‌ڕه‌تیزه ده‌چێ و له تیره‌ی "شهمانییهکان" Geraniacées که که‌و زۆر خه‌زی لێ ده‌کا. له کوڵک داپۆشراوه و به‌رزییه‌که‌ی له نیومیتر تێناپه‌ڕێ. گه‌لآکانی له 7 تاکوو 13 گه‌لآی چووکه‌ی ددانه‌داری نووک تیژی دیکه پێک هاتوون، گوڵه‌کانی چه‌رموو، سوور، ئه‌رخه‌وانی و پهموویین و له هێشووی 2 تاکوو 4 دانه‌ییدا ده‌پشکوون. ڕیشووه‌که‌ی زل و گۆشتنه و له سه‌ر بهرکهیهوه شتێکی درێژ هه‌یه له ده‌نووکی له‌کله‌ک ده‌چێ. زۆرتر له شوێنی بایهردا ده‌ڕوێ و لاسکه کورکنهکانی له سه‌ر زه‌وی ڕاکێشراون و بۆنێکی پیسیان هه‌یه. قه‌یته‌ران بۆ ده‌رمانی گورچیله و ژانه‌سک و منداڵدان و گه‌روو (قوڕگ) باشه. به فه‌رانسه‌یی Bec de grue و Bec de cigogneی پێده‌ڵێن. بێجگه له‌م ناوه ئینگلیزیانه‌ی سه‌ره‌وه به‌م ناوانه‌ش به ئینگلیزی ناسراوه، Wooden pin, pin grass, Hemlock-stork's-pill. م.گ. به‌رگی 7 ل. 218.