قه‌رنه‌فڵ، قرنفل، قه‌رنفل، قه‌نه‌فڕ، قه‌ره‌نفول، گیاێکه له تیره‌ی "دوو له‌تکه‌ییه په‌ڕه‌گوڵ جیاکان" Dicoty lédones dilypétales، که سه‌ر ده‌سته‌ی تیریه‌کی تایبه‌تیین به ناوی "قه‌ره‌نفله‌کان" Caryophyllacées، ئه‌م ڕووه‌که یه‌ک ساڵه‌یه، به‌لآم هێندێکیان به بنچن و گه‌لآکانیان درێژ و نووک تیژن و گوڵه‌کانی سوور یان په‌مه‌یین و هه‌ر گوڵێک له پێنج په‌ڕه‌گوڵ پێک هاتووه، له نێویشه‌وه پێنج په‌ڕه‌ی ده‌یکه‌ی هه‌یه که له سه‌ره‌کانیانه‌وه بڕاو بڕاون و به دیوی ده‌رێشدا خوار بوونه‌ته‌وه و له بنی گوڵه‌کانه‌وه (ئه‌و شوێنه‌ی که گوڵه‌کان به لاسکه‌که‌وه نووساون) گرێیه‌ک پێک دێنن. گوڵی قه‌ره‌نفل به پێچه‌وانه‌ی گوڵی "مێخه‌ک" که تاکه تاکه‌ن، به شێوه‌ی یه‌ک چه‌پکه گوڵ له کۆتایی لاسکه‌کانه‌وه‌ن. قه‌ره‌نفل بۆ جوانی له گوڵدان و باخچه‌دا ده‌یچێنن، به‌لآم بالآی ناگاته ئه‌و، مێخه‌کانه‌ی که له گوڵداندا ده‌یچێنن. له هێندێک کتێب و نووسراوه‌دا به هه‌ڵه مێخه‌ک که له تیره‌ی "مۆرده‌کان" Myrtacéesنه، به قه‌ره‌نفڵیان ناساندووه. به فه‌رانسه‌یی Oeillet de poéteی پێده‌ڵێن. له ف.م. که‌ڵکم وه‌رگرتووه. (گوڵی نیسان و گوڵی زه‌رده‌گوڵ/ پێکه‌وه ئه‌ڕوێن له گوڵ قرنفل) "پیره‌مێرد"